ناونیشان: نهێنییەکانی پێشکەوتنی وڵاتی ژاپۆن
ئامادەکردن: #فەرهاد حەمزە محەمەد#
لە ماوەی مانگێک ژیانمدا لە وڵاتی ژاپۆن و تێکەڵاوبووم لە گەڵ زۆربەی چین و توێژەکاندا نهێنی زوو پێشکەوتنی ئە وڵاتە لەم چەند دێرەدا کورت دەکەمەوە:-
دڵسۆزی ڕاستگۆیی، دەست پاکی، بەزەیی هاتنەوە، ڕێزگرتنی هاوڕێ و ئەوانەی هاوشانی کار دەکەن، دانیشتوانەکەی مەسرەفی کەمیان دەکرد تا بتوانن پارەی پاشەکەوت بکەن و ڕەوانەی بانکەکانی بکەن لەوێشەوە وەکو کۆمپانیای پیشەسازی یەکانی پێ بەگڕ بخەن، بە خواردنی بەرهەمی وڵاتەکەی خۆیان ڕازی بون کە بریتی بوو لە برنج و ماسی تا لە دەرەوە شت و مەک نەهێنن لە خانووی بچووک و شاری قەرەباڵغدا دەژیان، نهێنی یەکی تری زۆر گرنگی پێشکەوتنی ئەم وڵاتە لاوازی بیری ئایینی یە , لە ژاپۆن سێ ئایین هەیە شنتۆ بە پلەی یەکەم دێت و زۆربەی دانیشتوانی دەگرێتەوە، دووەم بوزی، سێ هەمیش مەسیحی، هەرتاکێکی ئه و وڵاتە بەلایەوە ئاسایی یە کە لە دایک ئەبێت لە سەر ئایینی شنتۆبێت، پاشان کە گەورە بوو لەسەر ئایینی مەسیحی ژن بهێنێت، دواتریش پێش مردنی بچێتە سەر ئایینی بوزی، ئەم فاکتەرە بووە هۆی نەبوونی دەمارگیری , ئایین له و وڵاتە یارمەتی تەبایی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان خەڵکەکەی دا، بێگومان ئەم هەستە ئاینی یە زۆر بە زەحمەت لە ڕۆژئاوای مەسیحی و ڕۆژهەلاتی ئیسلامیدا قبوڵا دەکرێت.
فاکتەرێکی تری وڵاتی ژاپۆن یەک زمانییە هەموو دانیشتوانی ئه و وڵاتە بە زمانی ژاپۆنی قسە دەکەن و ئەمیشیان گرنگە کە دەمارگیری نەتەوەیی لێ ناکەوێتەوە.
ساڵ: 2010
[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,506 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!