پێنج پیتە مەتەڵ ئەمجارە
نەدەخورێت و نەگیاندارە
ئامێرێکی مۆسیقایە
فووی پیانەکەی دەنگی نایە
درێژ کونکون نێوی بۆشە
لێی بزانی دەنگی خۆشە
چییە ئەم ئامێرە جوانە؟
کە خەم لابەری دڵانە
مەبەستی مەتەڵەکە شمشاڵە (شمشاڵ: ئامێرێکی فۆلکلۆری کوردییە، فوودارە و بەشێوەی هەوایی موزیکی پێ لێدەدرێت) لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا بۆ ڕەوینەوەی خەمەکان و دەربڕینی ساتێکی خۆش بەکاردێت. وەڵام (شمشاڵ) [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 390 keer bekeken