ڕەنجشی مەعشووقە گەر عاشق لە بەرچاوی نەبێ
پادشەه عاجز دەبێ هەر وادییێ ڕاوی نەبێ
لامەبە گێسوویی موشکینت لەدەوری خاڵی ڕوو
مفتە بۆ مورغانی جۆیا دانە گەر داوی نەبێ
نەهری ئەشکم بۆ مەداری دڵ گەلێ نەفعی هەیە
ناگەڕێ سەنگ ئاسیا تا قووەتی ئاوی نەبێ
مەنعی موژگانت مەکە با باجی خۆی بگرێ لە دڵ
شەه بە لەشکر، چی بدا گەر کیشوەری ساوی نەبێ؟
باعیسە بۆ پوختەگیی دڵ سۆزی ناری فیرقەتت
نانی نابرژێ تەنوور ئەر گەرمیی و تاوی نەبێ
خاوی غەفڵەت عەهدی چاوت سەهلە بۆ بێداردڵ
کەی زەبوونگیری دەکا خەرگۆش ئەگەر خاوی نەبێ
باری دڵ گەر هەڵگرێ دەشکێ بەتەنها گەردنم
حامیلی ناکا سەمەک هەمدۆشی وەک گاوی نەبێ
بەردە بۆ دڵ داشی جانم دەر نەکا گەر حوکمی خاڵ
داوی بەرنووی بۆسەیە گەر داشی کوژراوی نەبێ
هەر خودادادێ نەکا جامەی هەتیوێ بۆ خودا
وا دەزانم هەر کە بمرێ بۆ کفن جاوی نەبێ
سەردمیهری وا لە بەینا ناوی سالم گەر نەبەی
ساحیبی خۆی کەی دەناسێ هەر سەگێ ناوی نەبێ [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#