ئەڵێی کەر ئەکا بە ئاشا.
لە زوربەی گوندەکانی وڵاتی کوردەواردا ئاش هەبووە، خەڵکی بە کەر و بار دانەوێڵەیان بۆ ئاش بردووە، سرووشتی ئاشی ئاوگەڕ وایە کە دەنگی هاژەی ئاو و دەنگی سووڕانەوەی بەرداش بە جۆرێک بەرزە، دەبێ ئاشەوان و خاوەن باراش بە دەنگی کەمێک بەرز قسەبکەن، بۆ ئەوەی گوێیان لەیەکتر بێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە بە دەنگی بەرز قسەبکات و بیکات بە گاڵەگاڵ. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 918 keer bekeken