ئەڵێی کەری حەرامە.
کەری حەرام: بەکەرێک ئەوترێ کە ئاوس بێت، تا ئەزێ، خەڵکی کاری پێنەکەن، بەڵام پەندەکە بە تەوسەوە بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەلای کۆمەڵێک کەسایەتی و پیاوماقوڵدا تێپەڕێت، هیچ سڵا و ڕۆژباشێکیان لێنەکات و هیچ ڕێزێک نەنوێنێ لە بەرانبەریان، چۆن کەری حەرام کەس هەقی نییە بەسەرییەوە، ئەو جۆرە کەسانەش کەس هەقی نییە بەسەریانەوە. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 591 keer bekeken