قوڕادە: کەوەری کێوی، ڕووەکێکی گیاییه له خێزانی زەنبەقيە، له خواردن له پیاز نزيکه شێوەی له کەوەری ماڵی دەچێت، له زۆربەی وڵاتان خۆڕسک شین دەبێت، لە کوردستان له بەهاران له دوای نەورۆز شین دەبێ تا کۆتايی نیسان گوڵ دەگرێ گوڵەکانی سپی یان پەمبەیی کاڵن، ئەو مێش هەنگوينەی شیلەی گوڵی قوڕادە بکاتە هەنگوین، هەنگوینەکەی بە بەها دەبێت تەنها ئەوە نەبێ تۆزێ لە خواردندا گەرم دەبێت و لەژێر زەوی سەلک دەکات وەک پیاز، بەڵام بچوکە، هەروەها یەک قەدی سەرەکی هەیە (6-7) گەڵا هەڵدەگرێ کە گەڵاکان وەک کەوەر درێژ و تۆزێ پانن، گەڵا و قەد و سەلکی پیازەکەی دەخورێ، کرمکوژ و هەرس ڕەوان و میزهێنەرە و بۆ کەم خوێنیش سوودی هەیە بەوەی خڕۆکە سوورەکان زیاد و چالاک دەکات، لەناو کوردەواریدا لە کۆنەوە قوڕادە لەگەڵ ساوار و تۆڵکە و ماست وەکو سەوزە دەخورێ.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 768 keer bekeken