نەدار و بەردە، نەگیاندارە
نەدەشخورێ چونکە شارە
ژێر زەوییەکەی دەریای نەوتە
ناوی سێ (کاف) ی تێکەوتە
بەناونانگە لە گشت جیهان
وا لە باشوری کوردستان
دوژمن چاوی تێبڕیوە
چونکە خاکی زێڕ و زیوە
کام شارە وا پڕ سامانە
ها لەژێر دەستی بێگانە
مەبەستی مەتەڵەکە شاری (کەرکووک) ە، کە سێ جار پیتی (ک) ی تێدا دووبارەبووەتەوە. وەڵام (کەرکووک) .[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 413 keer bekeken