مەتەڵ هەشت پیتی ئاسانە
ڕۆڵەی مەرد و قارەمانە
بۆ ئازادی گەل و وڵات
گیانی خۆی دەکا بە خەڵات
پیتی حەوت و شەش لەگەڵ دوو
گەر دەتوانی بیکەوە زوو
پیتی سێ و پێنج لەگەڵ چوارە
بۆ دێوانە شێت و هارە
یەک و دوو لەگەڵ سێیەمە
بەواتایەتر (بەردەم) ە
حەوت و هەشت لەگەڵ شەش و چوار
تاقیبکەوە یەکەم جار
چوار و پێنج و شەش لەگەڵ حەوت
مردنە کە چاوت پێکەوت
وەڵام (پێشمەرگە) . [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 398 keer bekeken