ترشۆکە: ڕووەکێکی بە تەمەنی باڵا کورته (40-160) سانتیمەتر بەرزدەبێت، لە دەم جۆگا و خاکی شێدار شین دەبێت، گەڵاکانی پان و سەوز و ترشن، ناو گە ڵاکە بۆشە و ئاوی تێدا کۆدەبێتەوه و ئاوەکە ی دەخورێتەوە و تامی ترشێتی دەدات، له مانگی شوبات تا نیسان گوڵ دەکات، گوڵی سوورە و وەک پۆپیتەی کەڵەباب تۆوی تێدایه لە وەرزی بەهار لەچیا و بەرزاييەکان خۆڕسک دەڕوێ و گەڵاو قەدە ناسکەکانی دەخورێت و بە سوودە بۆ لەش. [1]
بەزۆری هەربە تەڕی دەخۆرێت یان ورد دەکرێت و دەیکەنە زەڵاتەوە و دەشکرێت بە یاپراخ سەرەڕای تامێکی خۆشی هەیە، چەندین سوودی تەندروستی زۆر باشیشی هەیە.[2]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 561 keer bekeken