گيا مامزە: لە بەهاران شین دەبێت، لە کاتی دروێنەی گەنم و جۆ گوڵ دەکات گوڵەکەی وەنەوشەيییە و بۆنی خۆشه لە ناو شيوی کفته دەکرێت، ساڵانە لەسەر ڕەگی خۆی دەڕوێتەوە.[1]
لە زۆربەی دەشت و شاخەکانی کوردستان دەڕوێت، تامێکی خۆشی هەیە بە سەوزی دەخورێت تامی لە (جاترە) نزیکە وەکو بەهاراتیش بەکاردێت بۆچێشت، ئاژەڵدارەکان بۆ کوشتنی کرمی (زێروو) بەکاری دێنن چونکە مەڕ و ماڵات لە کاتی ئاوخواردنەوە یان لەوەڕان لەشوێنی شێدار و قەمیشەڵان ئەو کرمە خۆی دەخاتە ناوزاری ئاژەڵ، ئینجا بۆ کوشتنی (زێروو) گیا مامز دەهاڕن بە قامیش فوو دەکرێتە ناوزاری ئاژەڵەکە هەرکە بەر کرمەکە کەوت کرمەکە لەناو دەبات.[2]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 456 keer bekeken