ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی کوردو سوننە لەگەڵ لایەنەکانی چوارچیوەی هەماهەنگی ئاشکرابوو، کەوەک کارنامەی حکومەت جێگیر دەکرێت.
فادی شەمەری، سەرکردە لە ڕەوتی حیکمە گرنگترین خاڵەکانی ناو کارنامەکەی ئاشکرا کرد، کە بریتین لە دەرکردنی یاسای نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق تا بتوانرێت بەو یاسایە پرسی نەوت و کێشەی بودجە لە نێوان هەرێم و #بەغداد# چارەسەر بکرێت. ئەمە مەرجی سەرەکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ە بۆ بەشداری کردن لە حکومەتی نوێ.
لەسەرداوای #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بڕیاردراوە سەرجەم ئەو پارێزگارانەی وەکالەتن لەپۆستەکانیان لابدرێن کە مەبەستی سەرەکی لە ڕاکان جبووری پارێزگاری وەکالەتی #کەرکووک#ە و لەو ڕێگەیەوە یەکێتی پاش پێنج ساڵ دەیەوێت پارێزگار وەرگرێتەوە. لایەنە شیعەکان بەڵێنی گۆڕینی پارێزگاریان بەکاندیدی یەکێتی داوە.
پارتی و سوننەکان داوایان کردووە سوپا و حەشدی شەعبی لە سەنتەری شارەکان بچنە دەرەوە و دۆسیەی ئەمنی بدرێتە دەست پۆلیسی خۆجێی و پێشتریش پارتی هەمان داوای هەبووە بۆ گەڕاندنەوەی بارەگاکانی بۆ کەرکووک و #مەخمور# و #دوز# و #خانەقین#.
بەدەر لە داواکاریەکانی کورد شیعەکان بەرزکردنەوەی بەهای دینار و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و هەمواری یاسای دەزگای شەهید و پترۆ دۆلاری پارێزگاکان کە مەبەست لێی بەسرەیە لەگەڵ یەکخستنی سیاسەتی گومرگیان وەک کارنامەی کابینەی نوێ و پەرلەمان دیاری کردووە.
داواکاریەکانی سوننە جگە لە کشانەوەی حەشد لە سەنتەری شارەکان بریتیە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان و دەرکردنی یاسای لێبوردنی گشتی و هەڵوەشاندنەوەی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری و ئاوەدانکردنەوەی پارێزگا زیان لێکەوتوەکانی جەنگی داعشە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 764 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!