خەلیلە، گیاکەڵەبابە 68-69
ئەم گوله له شاخی #کێوەڕەش# و دامێنەکەی دەڕوێت، هە ڕوەها له پێدەشتی #بيتوێن# و (#ڕانیە#) بەربڵاوە، تا (30 سانتیمەتر) بەرز دەبێتەوە له کێوەکە، بەڵام له پێدەشتەکەيدا دەگاتە (80 سانتیمەتر) بەرزی، له سەرەتای ڕە شەمێ - ئادار چەکەرە دەکات و له مانگی نەورۆز-نیسان گوڵەکانی دەکاتەوە، گوڵێکی سپی له شێوەی سینی دایە، پانی گوڵەکە دەگاتە (10 سانتیمەتر)، حەز به گڵی نەرم دەکات و دێمیە، لەگەڵ شێدا گەشەی جوانتر و گەشترخۆی دەنوێنێ، چەندین جۆری بڵاوبۆتەوە له جیهاندا، بەڵام ئەوەی ناوچەی (رانیه) له شێوەی (شبیت) خۆی دەردەخات، بەڵام گوڵەکەی هێنده سپیە، بینەر بۆلای خۆپەلکێش دەکات، قەدی ئەم گوڵه بێگەڵا هەڵدەزنێ بەرە و سەر، بەڵام له خوارووی قەدەکەدا گەڵاکانی دەبینرێت، گەڵاکانی درێژ و ورديلەن له شێوەی دەزولەيی، به پێچەوانەی جۆرەکانی تر که لە شێوەی مەتاتی دان، گوڵێکی بەهاری زۆر جوان و سەرنجڕاکێشە، حەز دەکات لەناو گیاکانی تردا سەر دەربهێنێ، ئەمەش نیشانەی ئەوەيە حەز به شێ دەکات و پلەیی گەرمی مام ناوەند گەشەی باشتر پێدەدات و خۆی دەگرێت لەبەردەم تینوێتیدا، که گوڵەکەی وشک دەبێتەوە خۆی خڕ دەکاتەوە و مرۆڤ وەک چیلکە بۆ ددان پاک کردنەوه بەکاری دەهێنێ و بۆنێکی خۆشی هەیە، له ڕووی پزیشکيەوە، کولاندنی گوڵەکانی و خواردنەوەی، بۆ نەخۆشيە پێستیەکان زۆر بە سوودە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 635 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!