پێنج پەڕە، چاوبزە، گوڵە وردیلە
گوڵه ورديله له سەرەتای مانگی ئاداردا چەکەرە دەکات، لە مانگی نیسان خۆی دەگرێت و خۆی توند و تۆڵ دەکات، کۆل دەکات و فره لاسکە، له (10 تا 15 سانتیمەتر) زۆرتر له زەوی جيانابێتەوە، له مانگی ئايار گوڵەکانی دەکاتەوە و یەک پارچە ئەم ناوه پەمەيی دەکات، چونکە لە شێوەی فەرش خۆی دەردەخات، هۆکارەکەشی ئەوەیە که تۆوی وردە و زۆر دوور ناکەوێتەوە، نیشتمانی ئەم گوڵه دەشتی #بیتوێن#ە له کەمەر چیای #کێوەڕەش# دەبینرێت و له گرد و تەپۆلکەکانی دەشتی بیتوێن دەڕوێت، له زەویە فەرامۆش کراوەکان دەردەکەوێت، گوڵەکەی له پێنج پەرەیی - پەمەيی پێک هاتووە، قۆزاخەی ناو گوڵەکە زەرد باوه، گەڵاکانی ورديلە و دەزوولەيی و شێوه خڕکۆڵەیە، سەوزێکی ناسکە، حەز به شێ دەکات و تا کەشەکە تەڕ و پاراو بێت، جوانتر دەگەشێتەوە، قەدێکی دەرزیلەی شێوه قەف قەفی هەیە، زۆر چیڕ و بەهێزە، بە زەحمەت دەپسێ و خوار دەبێتەوە، له ڕووی تەندروستيەوە کوڵاندنی گوڵەکانی بۆ بەردی گورچیلە به سوودە، ئارام بەخشه بۆ مێشک و کەم کردنەوەی دڵەڕاوکێ و بێ خەوی.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 493 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!