#زەردەشت# یەکەم کەس بوو کە بانگی تاک خودایی دا و مرۆڤایەتیی هان دا بۆ ژینگەپارێزی و نیشتەجێبوون.
زەردەشت زاراوەیەکی پەهلەویی کۆنە، کە مانای ئەستێرەیەکی ڕووناک و درەوشاوە و جوان دەدا، ئەو زاراوەیە بە چەندین شێوازی جیا و دەربڕینی جیاواز کەوتە نێو ناوان وەک (زەرتشت، زەراتوشت، زرادەشت، زەراتوشتا، زەرتوشتوا، زەرادەشت، زەردەشت، ...)، هەمووشیان یەک مانا دەبەخشن، کە مەبەست لە هەموویان دەرکەوتنی ئەستێرەیەکی جوان و دەرەوشاوەی ئاسمان بوو بۆ مرۆڤایەتی بەگشتی و باوەڕدارانی بەتایبەتی، تەنانەت خودی زاراوەکەش وەک ناو، بۆ چەندین خەڵکی ئاسایی لە قۆناغی مێژووی کۆن بەکار هێنراوە، کە یەکێک لەوان (سیتاما کوڕی پورشاسپ) بوو. دواتر لە خۆشەویستی و گەورەیی ئەو کەسایەتییە، بووەتەوە ناوی هەزاران باوەڕداری زەردەشتی و تەنانەت ئایینەکانی تریش.
واتە ناوی زەردەشت وەک ناسناو لە سیتاما نرا، چونکە باوەڕداران و پەیڕەوانی، ئەویان بە کەسایەتییەکی بەرز و پیرۆز و ئەستێرەیەکی جوان و درەوشاوە زانی، کە پەروەردگار بۆ ئەوانی ناردووە، تا کۆمەڵگا و جیهان و مرۆڤایەتی لە نەزانی و فرەئایینی و فرەخودایی ڕزگار بکات و هەموویان لە ئایینێکی یەکگرتوودا کۆ بکاتەوە.
زەردەشت کوری پورشاسپ، کە ناوی تەواوی (سیتاما کوڕی پورشاسپ) و دایکیشی ناوی (دۆغدا) بووە، لە ساڵی 660 پێش زایین لەدایک بووە. زۆربەی مێژوونووسە بیانییەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە زەردەشت لەدایکبووی ناوچەی (#ورمێ#)ی ڕۆژهەلاتی کوردستانە، بەڵام کۆمەڵێک لە مێژوونووسە کوردەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی زەردەشت لە ناوچەی هەورامانی کوردستان لەدایک بووە.
زێدی زەردەشت
#جەلیل عەباسی#، مێژوونووس و توێژەری تایبەتی زەردەشتانسی وەرگێڕی زۆر لە کتیب و تێکستەکانی ئایینی زەردەشتی بۆ زمانی کوردی، لە پەڕتووکی (#ئاڤێستا نەسکی یەکەم#)دا، سێ هۆکاری سەرەکی بۆ ئەم بۆچوونە دەهێنێتەوە و لەڕییەوە دەیەوێ بیسەلمێنێت کە زەردەشت لەدایکبووی ناوچەی هەورامانە:
1- لێکچوونەوەی ناوی چیای (گوسالە) کە مێژوونووسان دەڵێن زەردەشت لەوێ لەدایک بووە، لەگەڵ چیای (#کۆسالان#) کە گوسالە حاڵەتی فارسیکراوەی هەمان کۆسالانە لە هەورامان و (ئیرانویچ)یش هەمان (ئورامۆن)ە و (ئوەرمێ)ش حاڵەتی هەڵە نووسراوی (ئورامیە) ئورامان یان هورامان واتا شوێن و مەڵبەندی ئاهوورامەنە.
2- ڕێژەیەکی یەکجار زۆر شوێنەوار، لە ئایینی زەردەشتی لە هەورامان بەجێ ماون، کە دەتوانین بڵێین لە ناوچەکانی تر کە ئایینی زەردەشتیان پەیڕە و کردووە، زۆرترە.
3- سەرنجدان لە جلوبەرگی کوردی و بەستنەوەی پشتوێنێک بە سێ گرێ، کە نیششاندەری دووپاتکردنەوەی هەموو ڕۆژەی سۆز و پەیمان لەگەڵ ئاهورامەزدایە بۆ بەجێهێنانی بنەمای ئایینی زەردەشتی، کە (بیر و وتە و کرداری چاکه) یە، لەلایەن کوردەوە.
ئامادەکردنی: سارا سەردار
[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 863 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!