ناونیشان: لە جەنگی داڕمانی نرخی نەوتدا کێ براوە بوو کێ دۆڕاو؟
نووسەر: #فەرهاد حەمزە محەمەد#
بۆ یەکەم جار لە مێژوودا نەوت وەک چەکێکی سیاسی لە جەنگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1973 نێوان عەرەب و ئیسرائیل بەکارهات، لەو کاتەوە تا ساڵی 2017 هەرچی داڕمانی نرخی نەوت هەبووە هەمووی فاکتەری سیاسی ڕۆڵی باڵای هەبووە و ئەمریکا ویستوویەتی زیانی ئابووری گەورە بە نەیارەکانی وەک ڕوسیا و ئێران بگەیەنێت خۆشی لەو لاوە عەمبارە ستراتیجییەکانی لە نەوتی هەرزان پڕ دەکرد چونکە ئەمریکا خاوەن بەرهەمێکی نەوتی کەم بوو لە چاو پێویستییەکانی، زیاتر پەنای بۆ بازاڕی جیهانی دەبرد. بەڵام لە ساڵی 2017 بە دواوە نەوتی بەردین (النفگ الصخری-shale oil) هاتۆتە مەیدان و بڕی بەرهەم هاتووی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکات ئێستا کۆی بەرهەمی نەوتی ئەمریکا دەگاتە 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە ئەمە وایکردووە ئەمریکا لە وڵاتێکی بەکاربەرەوە ببێتە وڵاتێکی بەرهەمهێن.
ئەو ڕق بە ڕقێیەی ئەم دواییەی نێوان ڕوسیا و سعودیە داڕمانێکی مێژوویی نرخی نەوتی لێکەوتەوە بە جۆرێک ئێشەکەی گەیشتە سەر کۆمپانیا ئەمریکییەکان و هەندێکیانی مایە پووچ کرد، هەر بۆیە ئیدارەی ئەمریکا بە گورجی کەوتنە خۆیان بۆ چارەسەری دۆخەکە، پەیوەندی بەردوامیان بە لایەنە پەیوەندی دارەکانەوە کرد تا لە ڕۆژی 10 ی نیساندا هەموو لایەک ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی هەر یەک لە وڵاتانی ئۆپک و ڕوسیا 10 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە کەم بکەنەوە ئەمریکا و چەند وڵاتێکیش 5 ملیۆن بەرمیل.
ئەگەر لە هەریەک لەم سێ دەوڵەتە (ئەمریکا – ڕوسیا – سعودیە) بپرسین کێ براوە بوو کێ دۆڕاو. سعودیە خۆی بە سەرکەوتوو ئەزانێ چونکە بەرهەمی نەوتی بە ڕوسیا داگرت کە پێشتر ئامادە نەبوو ئەو کارە بکات، ڕوسیاش خۆی بە براوە ئەزانێت دەڵێت توانیم بڕی بەرهەمهێنانی کارگە ئەمریکییەکان کەم بکەمەوە، ئەمریکاش خۆی لەوان بە کەمتر نازانێت چونکە بە قەناعەتی خۆی توانی پیشەسازی نەوتی ئەمریکی لە مایەپووچ بوون بپارێزێت. بەڵام لە ڕاستیدا هەر سێ لایەن بە دۆڕاو دەژمێردرێن چونکە زەبرێکی ئابووری گەورەیان بەرکەوت، براوەی مەیدانەکە وڵاتانی بەکاربەری نەوت بوون وەک چین، بە گوێرەی هەواڵەکان لە ماوەی شکانی نرخی نەوتدا هاوردەی چین لە نەوت بە ڕێژەی 4,5 زیادی کردووە.
هەرچەندە لە هیچ قۆناغێکی مێژوویدا ڕێکخراوی ئۆپک بەو بڕە نەوتی کەم نەکردۆتەوە بەڵام ئاماژەکان پێمان دەڵێن ئەم هەنگاوەش بۆ ئەمساڵ لە نرخی نەوت ئەوەندە بەرزناکاتەوە چونکە فاکتەرەکانی شکانی بازاڕی نەوت وەک خۆی ماوەتەوە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 356 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!