بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گوومڕا 33
#شەماڵ بارەوانی#
ﮪەی لەوەی سەرت بەم!..
لە هەولێرێ دووساڵان لە گەڕەکی ئیسکان و لە قوتابخانەی(محەمەد)یە، لەناو مزگەوتی حاجی قەرۆکی قوتابی خوێندنی ئیسلامی و فەقێی حوجرە بووم.
جا عادەتەن بەهۆی نزیکی ئیسکان لە بازاڕەوە، ئێمەی فەقێیەکان هەرکاتێک پێویستیمان بە بازاڕی کردن و شتێک بوایە، زۆربەی جار هەر بەپێ دەڕۆشتینە ناو بازاڕ.
بەو بۆنەیەوە، ئەوە ڕۆژەکی لە ئیسکان بە پێیان دەڕۆیشتمە بازاڕێ، قاتێکی کوردیم لەبەربوو و کڵا و جامانەیەکیشم لەسەر بوو.
جامانەکەم هێندە گەورەبوو دەتگووت هی پیاوە هیندیەکانە. زۆر بە پۆزەوە ڕێم دەکرد و جۆرێک لە خۆبایی بوون و وەک بادینیەکان دەڵێن: تڕ مەزنیم پێوە دیاربوو.
بەکۆڵانەکی دادەڕۆیشتم، لەیەکێک لە گەڕەکەکانی نێوان ئیسکان-بازاڕ، یەک کۆمەڵە ژن لەبەر دەرگای حەوشەی یەکێک لە ماڵەکانی ئەو گەڕەکە و لەقانچەی دانیشتبوون.
دیقەتم دا هەموویان کورد وتەنی بە چوار چاوان و لەبنی پێم، تا تەپڵی سەرم، تەماشایان دەکردم و لەبن لێوانیشەوە، پستە پستیان بوو و پێم پێدەکەنین.
لە دڵی خۆمدا گووتم: لەوەدەچێت ئێستا پێم بڵێن: های لەو!.. تۆ سەیری، ئەو فەقێیە بنچکە فسە جامانە گەورەیەتان دیتییە چەند لەخۆباییە و چەندە بە ئەتەکێت و لووت بەرزییەوە ڕێدەک!.. دووسێ منداڵیش تۆزەک واوەتر و لە نزیک ژنەکان خەریکی یاریکردن بوون. منداڵەکان هەموویان تێم ڕامان و ئەو تەمەنەی من و ئەو جامانەو ستایلەی جل وبە ڕگەی منیان لا سەیربوو، وەک بڵێیت شتێکی سەیر و عەنتیکەیان دیتبێت.
یەکێک لە منداڵەکان بانگی کردم: هێی ه!.. کو ئاوڕم دایەوە و تەماشام کرد، گووتی: هەی لەوەی سەرت بەم.(نەیزانی ناوی ئەوەی سەرم چییە) وای باوکەڕۆ، کاتێک وای پێ گووتم، هەر خوا دەزانێت کە چەندە تەریق بوومەوە و لە شەرمان چەند ڕەنگم هێنا و برد. تێبینیم کرد ژنەکان هەموویان دەمی خۆیان بە لایەکی سەرپۆشەکانیان گرتووە و لەژێر لێوەوە پێدەکەنن. منیش لەشەرمان حەوت ڕەنگم گۆڕی و زەوی شەقی ببردبووایە دەڕۆشتمە ژێریەوە. ئاخریەکەی ژنەکیان غاریدا منداڵەکە، تا لێی بدات و منداڵەکە هەڵات و ژنەکە پێی گووت: بووەستە، بەس بتگرم هەی سەر گەورەی قوون ئەستوور. منیش سەری خۆم شۆڕکرد و هەنگاوەکانم خێراکردن و بە شەرمەوە و بە پەلە ئەو ناوەم جێ هێشت.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردو!..
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 659 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!