بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە باوەڕبوون بە قەزا و قەدەری خودای گەورە، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ شێخ حەمیدی دەهام هادی ئەلجەربای شێخی هۆزی شەممەڕ لە سووریا کۆچی دوایی کرد و بەویستی خودای گەورە لەنێو خۆشەویست و دۆستانی لە کوردستان ماڵئاوایی لێکردین.
کۆچکردوو دۆستێکی دێرینی ئێمە و گەلەکەمان بووە، بە درێژایی تەمەنی کاری بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و کورد لە سووریا و ئێراق کردووە.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەکەی و هۆزی شەممەڕ دەکەین، و لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبر ئارامی بە ئێمە و خانەوادە و هۆزەکەی ببەخشێت. [1]
انا للە وانا الیە ڕاجعون
# مەسعود بارزانی#
11ی تشرینی دووەمی 2022ی زایینی
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 972 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!