لە سەدەی بیست و یەکەمدا 12 گەریلای #پەکەکە# کە لەسەر بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد #عەبدوڵڵا ئۆجالان# خۆیان پەروەردە کردبوو و وەک 12 سوار پێناسە کران، ڕێگرییان لە قڕکردنی کۆمەڵگەی #ئێزدی# کرد و لە قڕکردن ڕزگاریان کرد.
ئەمڕۆ 7 ساڵ بەسەر ئازادکردنی شنگالدا تێپەڕیوە. سەرەنجێک دەدکەین کە #شەنگال# چۆن داگیرکرا، کام هێز هەڵهات، کام هێز فریایان کەوت و ئەنجامەکەی چی بوو.
ڕێکخستنی تیرۆریستی #داعش# دوای دامەزراندنی لە 9ی نیسانی 2013، بە هێرش بۆ سەر باکووری سووریا و ڕۆژاوا هاتە بووە ڕۆژەڤ. ڕووخساری ڕاستەقینەی چەتەکانی داعش لە هاوینی 2014دا بەدیکرا. داعش لە 6ی حوزەیرانی 2014 لە باکووری ڕۆژاواوە هاتە ناو شاری موسڵ و لە 10ی حوزەیرانی 2014 بەبێ هیچ ببەرگیریەک سەنتەری شارەکەی داگیرکرد. ئەو چەک و تەقەمەنیانەی لە سوپای ئێڕاق مابوونەوە کەوتنە دەستی چەتەکان و زەنگی مەترسی بۆ شەنگال و موسڵ و ناوچەکە بە توندی بیسترا.
بەرەو قڕکردنی ئێزدیەکانی شەنگال
سەرەتا چەتەکان هێرشی دڕندانەیان لە تەلەعفەر و #کەرکووک# دەستپێکرد و دیمەن و وێنەی ترسناکی دڕندەییان بڵاوکردەوە و ترسێکی زۆری لێکەوتەوە. بەم شێوەیە دەیانویست خەڵکی ناوچەکە بترسێنن. دوای ئەو ناوچانە #مەخمور# و ناوەندی شاری کەرکووک و تەنانەت هەولێریش لە مەترسییەکی گەورەدا بوون. ڕۆژ بە ڕۆژ مەترسی لە شنگال زیاتر بوو.
12 سوار
لەبەرچاوی هەموو جیهان یەکێک لەو شوێنانەی دیکە کە داعش هێرشی کردە سەری شەنگال بوو. هەرچەندە پەدەکە بەڵێنی بەرگری و پاراستنی بە خەڵکی شنگال و بەتایبەت ئێزدییەکان دابوو، بەڵام بەڵێنەکەی نەبردە سەر. تەنانەت پەدەکە ئەو چەکانەشی لە ئێزدیەکان سەندەوە کە بەسەریاندا دابەشی کردبوو. لەگەڵ زیادبوونی مەترسی لەسەر شنگال، بەڕێوەبەری کەجەکە پەیوەندی بە پەدەکەوە کرد و هۆشداریدا لەوەی دۆخەکە جدییە و دەتوانن هێز بنێرن بۆ ناوچەکە. بەڵام پەدەکە ئەم بانگەوازەی کەجەکەی بێ وەڵام هێشتەوە. بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەکان، تەڤگەری ئازادیی کورد بە نهێنی 12 گەریلای نارد بۆ شەنگال بۆ کاری سەرەتایی پاراستن و ڕێکخستن. 20 ڕۆژ بەر لە فەرمانەکە لە خانەسور گەریلاکان خەبات دێرک، هارون ژیرکی و هەڤاڵ زەردەشت لە کۆمەڵەی گەنجان لەگەڵ چەندین کەسی شەنگال وەک بەحریە قاسۆ کە کەوتە دەستی هێزەکانی پەدەکە بۆ ماوەیەکی کورت مەشقیان بە یەکەیەکی گەنجان کرد
.
لە 3ی ئابی 2014 چەتەکانی داعش دەستیان کرد بە هێرشکردنە سەر شەنگال. هاوکات پەدەکە 17 هەزار چەکداری خۆی لە شارەکە کشاندەوە بەبێ ئەوەی تەقەیەک بکات. لەو کاتەدا ژمارەی دانیشتووانی شارەکە نزیکەی 400 هەزار کەس بووە. پەدەکە بەبێ ئاگادارکردنەوەی دانیشتووانی ئەو شارە، هێزەکانی خۆی کشاندەوە و بەمەش زەمینەی بۆ کۆمەڵکوژییەکی بەرفراوان خۆش کرد. لە سیبا شێخ خدر، گر زەرک، تەل بەنات، تەل قەسب و کۆچۆ، هەزاران کەس کوژران و هەزاران کەسیش ڕفێندران.
ئێزدییەکان کە ڕووبەرووی کۆمەڵکوژی و گۆشەگیری بوونەوە، ڕوویان لە شاخ کرد کە پەناگەی ئەوانە بۆ خۆپاراستن لە قڕکردن، لە هەموو جۆرە کۆمەڵکوژی و هێرشێک دەیانپاراست. 9 گەریلا بە گروپی 3 کەسی دوو ڕێگای شەنگالیان کۆنترۆڵکرد و ڕێگەیان نەدا چەتەکانی داعش بگەنە ئەو چیایەی کە دەیانوێست کۆمەڵکوژییەکی گەورەتر ئەنجام بدەن. لە شاخدا هێزەکانی گەریلا گەلیان ڕێکخست و یەپەگە/یەپەژە ڕێڕەوێکیان لە ڕۆژاواوە بۆ شاخی شنگال دروستکرد. لەو ڕێرەوە کە لە تەل کۆچەر – ڕەبیعە – جەزاوە تاوکو شەنگال بوو، سەدان هەزار ئێزدی بە سەلامەتی ڕەوانەی ڕۆژاوا کران
.
کوشتن و دزی و وێرانکردن
باڵانسی فەرمانەکە لە 3ی ئابدا قورس بوو. لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش لانی کەم دوو هەزار و 213 ئێزدی کوژران. لە ساڵانی ڕابردوودا 12 گۆڕی بەکۆمەڵ لەو ناوچەیە کرانەوە و تەرمی ئێزدییەکان دۆزرایەوە. نزیکەی 400 هەزار ئێزدی ئاوارە بوون. 68 شوێنی پیرۆزی ئیمانی ئێزیدی تاڵان کران. زۆربەیان ژن و منداڵن، نزیکەی 7 هەزار ئێزدی لەلایەن چەتەکانەوە کە دوژمنی مرۆڤایەتین ڕفێندران و وەک کۆیلە فرۆشران. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چوار هەزاریان ڕزگار کراون، بەڵام چارەنووسی سێ هەزار ژن و منداڵی ڕفێنراو نادیارە.
لەگەڵ هێزەکانی هەپەگە و یەپەگە و یەبەشە، ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شەنگال
تەڤگەری پەکەکە بە پێشەنگایەتی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادیی کورد ڕێگریان لەوە کرد و پیلانەکانیان تێکشکاند. بە پێشەنگایەتی پەکەکە، گرووپێکی 400 کەس ئێزدی لە ژێر ناوی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) خۆیان ڕێکخست. لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەیاننامەیەکی هاوبەش دەرکرا و فەرماندەیی لە ژێر ناوی 'فەرماندەیی ئیزیدخان بۆ ڕزگارکردنی شنگال' دامەزرا. لەسەر سنووری ڕۆژاوا، هێزەکانی یەپەگە/یەپەژە ناوچەی هۆڵ و خاتوونیەیان ڕزگارکرد و بەم شێوەیە هاوکارییەکی زۆریان بە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی شەنگال کرد. هەروەها فەرماندەیی هاوبەش لە 12ی تشرینی دووەمی 2015 ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شنگال دەستیپێکردووە
.
ئێزدییەکان لە چیای شەنگال لەژێر چەتری سیستمی خۆپاراستن چەکیان هەڵگرت و لە دووەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی یەبەشە/یەژەشە و گەریلاکانی هەپەگە/یەژئاستار ناوەندی شارەکەیان لە چەتەکانی داعش پاککردەوە. هەر لەو ڕۆژەدا، 13ی تشرینی دووەمی 2015، فەرماندەیی هەپەگە لە شەنگال و فەرماندەیی گشتیی یەبەشە ڕایانگەیاند 'ئێمە شەنگالێکی ئازاد پێشکەش بە گەلەکەمان دەکەین و مژدەیان بە ئێزدییەکان و تەواوی گەلی کوردستان دا.
سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی شەنگال
بۆ خۆپاراستن خۆبەڕێوەبەردن لە 14ی1ی 2015 ئەنجومەنی دامەزرێنەری بنیاتنانی شنگال و خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی دەستیان بە کارکردن کرد. لە 30ی ئایاری 2017، لە کۆنگرەی دووەمی خۆیدا، ئەنجومەنی دامەزرێنەر ناوی خۆی بۆ ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال گۆڕی. 101 کەس وەک ئەندامی بەڕێوەبەر هەڵبژێردران. لە هەمان کاتدا ژنانی ئێزدی کە قوربانی سەرەکی هێرشی چەتەکانی داعش بوون، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ)یان دامەزراند. لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2016دا ئاساییشی ئیزیدخان بۆ پاراستن و ئاساییشی شار و گوندەکان دامەزرا. هەر لەو ساڵەدا پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدییەکان (پادێ) دامەزرێنرا و لەلایەن حکومەتی ناوەندی ئێڕاقەوە بە فەڕمی ناسێندرا.
فەرماندەی 12 سوارەکە: جڤیان و هەرەکۆل
عەگید جڤیان فەرماندەی گەریلا لە 11ی ئەیلولی 2020 لە شەڕی سوپای تورک لە گۆڕەپانی بۆتان شەهید بوو. لەو کاتەدا فەرماندەی گۆڕەپانی ماسیڕۆی هەرێمی بۆتانی هەپەگە بوو. هەروهەها یەکێک لە 12 گەریلایەی کە یەکەم جارگەیشتە شێنگال، فەرماندەی هێزەکانی ڕزگاریخوازی شنگال، دڵشێر هەرەکۆل بوو. دڵشێر هەرەکۆل لە 18ی تشرینی یەکەمی 2020 لە دەوروبەری ناوچەی دۆرتیۆڵی هاتای لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بۆ سەر چیای ئامانۆس شەهید بوو.[1]