مەلێکم هەیە بە حەواوە
لە پەتکە کراوە
مەلەکە ڕشاوە
مەلێکم هەیە بە حەواوە، مەبەست لە مەشکەیە کە بەسێپیاوە بە پەتک هەڵدەواسرێ و دۆی تێدا دەژەنرێ، (مەشکە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە پێستی بزن درووستدەکرێ، بۆ ژەنینی دۆ بەکاردێ) لە پەتکە کراوە، واتە: دەمی مەشکە پەتەکەی لێکرایەوە، مەلەکە ڕشاوە، واتە: دۆ لە دەمی مەشکەوە هاتەخوار. وەڵام (مەشکە) . [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 222 keer bekeken