$ئایینی زەردەشتی لەسەردەمی ئەشکانییەکان$
لە کۆتاییەکانی دەسەڵاتداریی ئەخمینی، #زەردەشت#گەری بەتەواوەتی گۆڕا و تووشی پەرتەوازەیی بوو و دەتوانین بڵێین لە و سەردەمەدا ئایینی زەردەشتی گەشانەوەی زۆری بەخۆیەوە نەبینی، تەنانەت هەر کام لە شکل و فۆرمەکانی ئایینی زەردەشتی بۆ گەورە نیشاندانی خۆیان و متمانەبەخشینیان، ناوی پێغەمبەریان بۆ خۆیان هەڵبژارد و لە فێرکارە بنەڕەتییەکە دوور کەوتن.
پاش ئەو کارەساتەی کە ئەسکەندەر بەرانبەر بە ئایینی زەردەشتی کردی، یەکەم کەس کە هەوڵی کۆکردنەوەی #ئاڤێستا#ی دا (ولەخشی یەکەم- 51 بۆ 78ی زایینی) پاشای #ئەشکانی# بوو، ئەو کە یەکێک لە پیاوە باوەڕمەندەکان بە ئایینی زەردەشتی بوو، هەوڵی دا بۆ کۆکردنەوەی دەقە نووسراوەکانی ئەم پەرتووکە.
هەر لە سەردەمی ئەو پاشایەدا بوو، کە گۆڕانکارییەکانی پاش سەردەمی ئەسکەندەر دەستیان پێ کرد و گرنگترین کار ئەوە بوو، کە گۆڕانکاری لەسەر پارە و دراوی ئێرانیی کۆندا هات و نەخشی یونانیی لەسەر لادرا و بە خەتی پەهلەوی لەسەری نووسرا.
$ساسانییەکان ئایینی زەردەشتی$
(#ئەردەشێری بابەکان#ی کورد)، دامەزرێنەری حکوومەتی #ساسانی#، بۆ یەکەم جار لە دامەزراندنی حکوومەت، سیاسەت و ئایین تێکەڵ دەکات و ئایینی زەردەشتی وەکوو ئایینی فەڕمیی دەوڵەت ڕادەگەیەنێت، تەنانەت بنەماکانی دامەزراندن�%8
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 831 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!