ناونیشانی بابەت: قوڵترین بیری نەوت لە جیهاندا
ناوی نووسەر: #فەرهاد حەمزە محەمەد#
دابەش بوونی نەوت لە ژێر زەویدا لە هەموو شوێنێکدا لە یەک قوڵی و ئاستانیە، لە خاڵێکەوە بۆ خاڵێکی تر دەگۆرێت کە ئەوەش زیاتر بەهۆی فاکتەرە جیۆلۆجیەکانەوەیە کە ملیۆنان ساڵ پێش ئێستا ڕوویان داوە. هیچ شوێنێک نییە لە جیهاندا قوڵی کێڵگە نەوتیەکانی بە قەد ئەوەی لە سنوری شاری کەرکووکدا تێبینی دەکرێت کە قوڵیەکی کەمیان هەیە و بە جۆرێک لە نێوان 400-500 مەتر دەبێت و باشترین نەوتی لێبەرهەم دەهێنرێت کەچی لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک لە کێڵگەی جەمبور بە هەڵکەندنی نزیکەی 3 هەزار مەتر ئەوسا دەگەیتە نەوت.
زانایان لە جیهاندا زۆر هەوڵیان داوە قوڵترین بیر هەڵبکەنن تا لە ڕێیەوە لە سیفەتەکانی چینەکانی ژێر زەوی بکۆڵنەوە و زانیاری وردی لە سەر پەیدا بکەن. تا ساڵی 1979 قوڵترین بیر لە جیهاندا لە ولایەتی (ئۆکڵاهۆما)ی ئەمەریکیدا بوو کە قوڵیەکەی 9583م بوو بەڵام لە ساڵی 1989بیرێکی تر بە ناوی (کۆلا) هەڵکەنرا کە قوڵیەکەی 12262م بوو. ئەم بیرە لە ساڵی 1970 دەست بە هەڵکەندنی کرا و لە ساڵی 1989 کۆتایی پێهات، تا دوو دەیەش ئەم بیرە بە قوڵترین بیری جیهان دەناسرا، دواتر لە ساڵی 2008 لە وڵاتی قەتەر بیری (شاهین) لەلایەن کۆمپانیای (ترانسۆشیان) ەوە هەڵکەنرا کە بیرێکی نەوتیەو قوڵیەکەی 12289 مەترە لە ماوەی 36 ڕۆژدا تەواو کرا. ئەم بیرەش تا ساڵی 2011 بە قوڵترین بیری جیهان مایەوە، لەو ساڵەدا بیری (ساخالین) لە ڕوسیا لە ماوەی 60 ڕۆژدا تا 12345مەتر قوڵکرا. ئەم بیرەش سەدان ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمی بووە جگە لە غازی سرووشتی.
لە ئێڕاقیشدا کێڵگەی (عەین زالە) لە سنوری شاری موسڵ قوڵی بیرەکانی 4هەزار مەتری تێپەڕ کردووە، بەڵام قوڵترین بیر تا ئێستا لە ئێڕاق هەڵکەنرابێت بیری ژمارە یەکی کێڵگەی (قەند)ە لە پارێزگای موسڵ کە قوڵیەکەی دەگاتە نزیک 6 هەزار مەتر. ئەم بیرە لە ساڵی 1981 دەست بە هەڵکەنینی کراو لە ساڵی 1983 کۆتایی هات. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 462 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!