دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی خوێندنگەیەکی خوێندنی کوردی لە شاری #کەرکووک# کە بەهۆی ئەوەی لە داڕمان و داتەپین نزیک بوو، بەهۆیەوە ژیانی سەدان خوێندکاری خوێندنگەکە لەمەترسیدا بوون.
پاش ئەوەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان لە دۆخی خوێندنگەکە ئاگادار کردەوە، ناوبراو بەڵێنی دا زۆر بەزوویی چارەسەری کێشەکە بکات و پەیوەندی بە مامۆستا شێرزاد ڕەشید کاکە بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووکەوە بکات تا بەزووترین کات چارەسەری یەکجاریی ئەو خوێندنگەیە بکات. [1]
#نێرگز قادر#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 739 keer bekeken