(ویستوویەتی موزایەدە بە تەواوکردنی پردێکی #قەڵادزێ# بکات کە حکومەت فەرمانی تەواوکردنی بۆ دەرکردووە)
#شاسوار عەبدلواحید#، سەرۆکی جووڵانەوەی #نەوەی نوێ# لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەوەی بڵاوکردەوە کە ناوبراو دەیەوێت پڕۆژی پردی دەروازەی شاری قەڵادزێ جێبەجێ بکات کە چەندین ساڵە پردەکە بە تەواو نەکراوی جێهێڵدراوە. بەڵام شاسوار عەبدولواحید بە کەمتر لە کاتژمێرێک پۆستەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕەشکردەوە و بوار هۆکاری ڕەشکردنەوەکەی ئاشکرا دەکات.
شاسوار عەبدولواحید زانیاری پێش وەختەی هەبووە لەسەر ئەوەی کە حکومەت فەرمانی تەواوکردنی پردەکەی دەرکردووە و ئێستا پڕۆژەکە دراوەتە تەندەر و ویستویەتی بڵێت حکومەت لە ژێر فشاری نەوەی نوێ ئەو پردەی تەواو کردووە.
چەند چالاکوانێک لە شاری قەڵادزێ وە پەیوەندی بە شاسوار عەبدولواحیدەوە دەکەن کە ئەوان لە دژی ئەو موزایەدەیەی کە کردوویەتی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سازدەکەن و بەڵگەکان لەبارەی پڕۆژەکە بۆ ڕایگشتی ئاشکرا دەکەن. دوای کەمتر لە کاتژمێرێک شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ پۆستەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕەشکردووەتەوە.
لە ڕۆژی 4ی ئەیلولەوە پڕۆژەکە دراوەتە تەندەر و ئەو کۆمپانیایەی تەندەرەکەشی وەرگرتووە دەبێت لە ماوەی 180 ڕۆژدا تەواوی بکات، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکانی #سلێمانی#یەوە پڕۆژەکە دەستی پێنەکراوە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 833 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!