Bibliotheek Bibliotheek
Zoek

Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!


Search Options





Geavanceerd zoeken      Toetsenbord


Zoek
Geavanceerd zoeken
Bibliotheek
Koerdische namen
Chronologie van de gebeurtenissen
Bronnen
Geopende items
Mijn verzamelingen
Activiteiten
Hulp bij het zoeken?
Publikatie
Video
Classificaties
Willekeurig artikel!
Verzenden
Stuur een artikel
Afbeelding verzenden
Survey
Uw mening
Contact
Wat voor informatie hebben wij nodig!
Standaarden
Algemene voorwaarden
Item Kwaliteit
Gereedschap
Over
Kurdipedia Archivists
Artikelen over ons!
Integreer Kurdipedia in uw website
Toevoegen / Verwijderen Email
Bezoekers statistieken
Item statistieken
Converteren van fonts
Converteren van kalenders
Spellingscontrole
Talen en dialecten van de paginas
Toetsenbord
Handige links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Talen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mijn account
Aanmelden
Lidmaatschap!
Wachtwoord vergeten!
Zoek Verzenden Gereedschap Talen Mijn account
Geavanceerd zoeken
Bibliotheek
Koerdische namen
Chronologie van de gebeurtenissen
Bronnen
Geopende items
Mijn verzamelingen
Activiteiten
Hulp bij het zoeken?
Publikatie
Video
Classificaties
Willekeurig artikel!
Stuur een artikel
Afbeelding verzenden
Survey
Uw mening
Contact
Wat voor informatie hebben wij nodig!
Standaarden
Algemene voorwaarden
Item Kwaliteit
Over
Kurdipedia Archivists
Artikelen over ons!
Integreer Kurdipedia in uw website
Toevoegen / Verwijderen Email
Bezoekers statistieken
Item statistieken
Converteren van fonts
Converteren van kalenders
Spellingscontrole
Talen en dialecten van de paginas
Toetsenbord
Handige links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Aanmelden
Lidmaatschap!
Wachtwoord vergeten!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Over
 Willekeurig artikel!
 Algemene voorwaarden
 Kurdipedia Archivists
 Uw mening
 Mijn verzamelingen
 Chronologie van de gebeurtenissen
 Activiteiten - Kurdipedia
 Help
Nieuwe item
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Biografie
Venus Faiq
15-10-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shene Baban
09-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
29-07-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Poëzie uit Koerdistan
16-09-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Koerdistan
22-04-2015
هاوڕێ باخەوان
Statistiek
Artikelen 521,378
Fotos 105,411
Boeken 19,626
Gerelateerde bestanden 98,393
Video 1,419
Plaatsen
Mardin
Bewijsstukken
Oproep aan onze politici: d...
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne...
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdi...
فریودانی عەوام
Dankzij Kurdipedia, weet jij wat er op elke dag van onze kalender is gebeurd!
Groep: Artikkelen | Artikel taal: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Warderen
Uitstekend
Heel goed
Gemiddeld
Armoedig
Slecht
Toevoegen aan mijn verzameling
Schrijf uw commentaar over dit item!
Aanpassingen
Metadata
RSS
Zoek in Google voor een afbeeldingen voor het geselecteerde item!
Zoek in Google voor het geselecteerde item!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەمە سەعید حەسەن

حەمە سەعید حەسەن
نووسەر: #حەمەسەعید حەسەن#

هەنووکە لە کن ئێمە دوو جۆر لە خەڵک بە سیاسەتەوە خەریکن: خەڵکی ڕۆمانتیک و خەڵکی پراگماتیک. ڕۆمانتیکەکان زۆربەی گەوج پێک دەهێنن، ئەوانەی پێیان دەگوترێت مێگەل، ئەوانەی سەروەختی هەڵبژاردن دەڕژێنە سەر شەقام و هەرچەندە دەشێت هیچ بەرژەوەندییەکی تایبەتییان نەبێت، وەلێ بۆ جێبەجێکردنی هەر فەرمانێک لە حیزبەوە بێت، لەسەرپێ و ئامادەن. پراگماتیکەکان کەمینەیەکی بەرژەوەندیخوازن، لە پێناوی قازانجی تایبەتیی خۆیاندا، چی نەشیاوە، ئامادەن بیکەن. ئەم ڕۆمانتیک و پراگماتیکانە هەر ئەو دوو کاتەگۆرییەن لە خەڵک، بیست ساڵێک لەمەوبەر، ناوم نابوون گەمژە و بازرگان و هەموو حیزبێک لە کن ئێمە، لە کەمینەی بازرگان و زۆرینەی گەمژە پێک دێت.

#بزووتنەوەی گۆڕان# دەکەینە نموونە و بە هۆیەوە، ڕوونتر گەمژە و بازرگان، یان ڕۆمانتیک و پراگماتیک دەناسین. #بەعس# بە ڕووکەش لەسەر سێکوچکەیەک ڕۆنیشتبوو: یەکیەتی، ئازادی و سۆسیالیزم، کە فڕی بەسەر هیچیانەوە نەبوو، (گۆڕان)یش وەک دیوی دەرەوە بە دوو لاق بەڕێوە دەچێت: دژایەتیکردنی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەری کە کەم و زۆر توخنیان نەکەوتووە و تەنیا بۆ چەواشەکردن و بەشەوارەخستنی گەوجان، ئەو دوو دروشمە بریقەدارەی بڵند کردووەتەوە.

گۆڕان گردێکە هەم گەندەڵکارانی نێو یانوونکافی تێدا کۆ بووەتەوە و هەم بە پارەی گەندەڵی ئاوەدان کراوەتەوە، ئەو پارەیەی کە بریتیبوو، لە دە میلیۆن دۆلاری لە داهاتی گشتیی براو و نەوشیروان مستەفا لە مام جەلالی وەرگرت. ئایا بزووتنەوەیەک لە گەندەڵکاران پێک هاتبێت و بە پارەی گەندەڵی بەڕێوە بچێت، دەتوانێت بە گژ گەندەڵیدا بچێتەوە؟ ئایا گۆڕان بە چوار ساڵ، لە فشەخەباتی نێو پەرلەمان، کە ترۆپکی ئەو خەباتە، لە لێدانی تەپڵ و لە هەڵدانی دەبەی ئاودا خۆی نمایش دەکرد، پێی کرا لەم گەندەڵستانەدا، تاکە یەک گەندەڵکار ڕابکێشێتە بەردەم دادگا؟ بۆ ئەوەی خوێنەر لە ڕاستگۆییم نەکەوێتە گومانەوە، هەقە ئەوەیش بڵێم، گۆڕان هەوڵی دا لە ڕێی لەففەوە کە بە کوردی بابۆڵەی پێ دەڵێن، فیقەنە بباتە ژێر گوومبەزی پەرلەمانەوە، وەلێ لەو هەوڵەیدا سەرکەوتوو نەبوو.

بۆ مەسەلەی چەسپاندنی دادپەروەرییش، ئەوەتان وەبیر دەهێنمەوە کە ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان لە شەوی 30ی 1ی 2011دا، لە بەرنامەی (ڕووبەڕوو)ی تەلەڤیزیۆنی (کەی ئێن ئێن)ەوە گوتی: (هەر چی شتێک لەگەڵ سەوابیتی دینی ئیسلامدا نەگونجێت، دڵنیابن، ئێمە ڕەزامەندیی لەسەر نادەین و ئەوەندەی بۆمان بکرێت، هەوڵ دەدەین تێنەپەڕێت.)()

کۆمەڵی کوردەواری وەک هەر کۆمەڵێکی دیکە، لە ژن و پیاو پێک دێت، بە گوێرەی پرەنسیپە نەگۆڕ و جێگیرەکانی ئایینی ئیسلامیش، ژن لە باشترین هەلومەرجدا ئینسانێکی دەرەجە دووە، ئاخر بە گوێرەی دەقی قورئان:

(1) پیاو پلەیەک لەسەروو ژنەوەیە.(1)
(2) پیاو لە بەشە میراتدا، دوو هێندەی ژنی دەکەوێت.(2)
(3) پیاو دەتوانێت لە ژن بدات، (3)
(4) پیاو مافی فرەژنیی هەیە.(4)
(5) پیاو سەرداری ژنە. (5)
(6) پیاو سەرپشکە چۆن ژن دەکێڵێت.(6)
(7) پیاو دەتوانێت، بە مەرجێک کرێ بدات، بە کەیفی خۆی چێژ لە ژن ببینێت.(7)

ئایا دادپەروەری بەوە دەچەسپێت، بە چاوێکی سووکەوە سەرنجی نیوەی کۆمەڵ بدەین و پێمان وابێت، ژن ئینسانێکی پلە دووە؟ ئایا کەسانێک بە پارەی لە پارووی خەڵک دزراو، حیزب پێکەوە بنێن و ژن بە کۆیلەی پیاو بزانن، ئەوە لووتکەی گەوجاندنی خەڵک نییە، باس لە دژایەتیکرنی گەندەڵی و چەسپاندنی دادپەروەری بکەن؟ ئایا گۆڕان، بە بزووتنەوەیەک دەکرێت کە وابەستەی سەوابتێک بێت، هەزار و چوارسەد و سی و چوار ساڵ لەمەوبەر، لە نیمچە دوورگەی عەرەب سەریان هەڵدابێت؟ ئایا لە هیچ بوارێکدا گۆڕان و سەوابیت، دانوویان پێکەوە دەکوڵێت؟ ئەگەرنا، کەواتە زۆربەی ئەوانەی دەنگیان بە گۆڕان داوە، عەوامن و بازرگانان فریویان داون.

سەروەختێک سادات خۆی بە ئیخوانەوە هەڵدەکێشا و بە پشتبەستن بەوان، بە گژ چەپەکاندا دەچووەوە، زۆری نەبرد، نەک هەر لێی هەڵگەڕانەوە، بەڵکوو تیرۆریشیان کرد. پێم وایە چارەنووسی نەوشیروان مستەفای کۆنەچەپ کە بە کۆمەکی ئیخوان، سەنگەری لە پدک و ینک گرتووە، لە هی سادات ڕۆشنتر نابێت. بەوەدا خەباتی گۆڕان لە پێناوی سەرخستنی پرەنسیپە نەگۆڕ و جێگیرەکانی ئیسلامدایە، بەوەدا لای گۆڕانیش هەر ئیسلام چارەسەرە، بەوەدا سەرۆکی لیستی گۆڕان، کۆنە ئیخوان بوو، بەوەدا کۆنە ئیخوانەکانی نێو لیستی گۆڕان زۆرترین دەنگیان هێنا، کەواتە گۆڕانیش وەک یەکگرتوو، حیزبێکی ئیخوانییە، بەڵام ئەو بوێرییە شک نابات، ناسنامەی خۆی ئاشکراتر بکات و پاشگری (ئیسلامی)یش بە ناوی خۆیەوە بلکێنێت.

ڕۆشنبیر ئەوە دەڵێت کە بە ڕاستی دەزانێت، با ئەو ڕاستیگوتنە لەگەڵ خواستی زۆربەیشدا ناکۆک بێت. ڕۆشنبیر ڕاستی دەڵێت، بێ گوێدانە ئەوەی، ئەو ڕاستیگوتنە، بە دژی یان بە قازانجی دەسەڵات دەشکێتەوە. درکاندنی ڕاستی، یاخیبوونە لە نەریت و لە دووبارەکردنەوەی ڕابردوو، بۆیە ناتوانین هاوزەمان خۆمان پێ ڕووناکبیر بێت و داکۆکی لە نەریتە دێرینەکانیش بکەین. تەها حوسەین کە لە ڕۆژانی دوایی ژیانیدا بە حەسرەتەوە، بە میسرییەکان دەڵێت: (بە ئازارێکی زۆر و بە ئومێدێکی کەمەوە ماڵئاواییتان لێ دەکەم، ) بۆیە نەمریی مسۆگەر کرد، چونکە لە ئەزهەری تێپەراند، نەک لەبەر دووبارەکردنەوەی، ئەوەی لە ئەزهەر فێری بووبوو. کەس ناتوانێت لە بازنەی باودا گیر بخوات و خۆیشی پێ ڕۆشنبیر بێت، کەس ناتوانێت، داکۆکیکارێکی سەرسەخت بێت لە دابونەریت و خۆیشی پێ گۆڕانخواز بێت.

1/11/2013

(1) وللرجال علیهن درجة. بەقەرە (228)
(2) للذکر مثل حظ الأنثیین. نیساء (110)
(3) وأضربوهن. نیساء (34)
(4) فأنکحوا ماطاب لکم من النساء. نیساء (30)
(5) الرجال قوامون علی النساء. نیساء (34)
(6) نساؤکم حرث لکم فأتوا حرثکم أنی شئتم. بەقەرە (223)
(7) فما إستمتعتم بە منهن فأتوهن أجورهن. نیساء (24)
() وەختی خۆی دەقی دیمانەکە لە سایتی (سبەی)یشدا بڵاو کرایەوە.
() (جێی داخە تازەکی خەڵکی دەرکیان بەوە کردووە، گۆڕان بزووتنەوەیەکی ئیسلامییە، ئەز لەمێژە باسی ئەو ڕاستییەم کردووە. بڕوانە ڕۆژنامەی هەولێری ژمارە (961)ی ڕۆژی 2/2/2011).[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 313 keer bekeken
HashTag
Bronnen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
Gekoppelde items: 2
Biografie
Datum & Gebeurtenisen
Groep: Artikkelen
Publication date: 07-11-2013 (11 Jaar)
Provincie: Zuid Koerdistan
Publication Type: Gedrukte media
Soort document: Originele taal
Technical Metadata
Item Kwaliteit: 97%
97%
Toegevoegd door ( هەژار کامەلا ) op 11-12-2022
Dit artikel is beoordeeld en uitgegeven door ( زریان سەرچناری ) op 19-12-2022
Dit item is voor het laatst bijgewerkt door ( زریان سەرچناری ) op: 19-12-2022
URL
Dit item is volgens Kurdipedia's Standaarden nog niet afgerond en verder moet het herzien/aangepast worden!
Dit item is 313 keer bekeken
Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Biografie
Araz Talib
Artikkelen
Ook in Iraaks Koerdistan volgt macht de lijn van het bloed
Afbeelding en tekst
Gevangene van het Turkse leger tijdens de Dersim opstand. (1938)
Artikkelen
Turkse aanval in Syrië moet Koerden breken
Artikkelen
Sherefxane Bedlisi: vader van de geschiedenis
Bibliotheek
Werkbezoek Iraaks Koerdistan
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Bibliotheek
Irakese vluchtelingen in Nederland
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
Biografie
Shene Baban
Artikkelen
Turkse grondtroepen trekken noordoosten van Syrië binnen
Afbeelding en tekst
Koerdische vrouwen aan de oever van de Kaspische Zee begin 20e eeuw

Actual
Plaatsen
Mardin
25-08-2012
هاوڕێ باخەوان
Mardin
Bewijsstukken
Oproep aan onze politici: doorbreek het stilzwijgen rond Afrin
23-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Oproep aan onze politici: doorbreek het stilzwijgen rond Afrin
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Nieuwe item
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Biografie
Venus Faiq
15-10-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shene Baban
09-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
29-07-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Poëzie uit Koerdistan
16-09-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Koerdistan
22-04-2015
هاوڕێ باخەوان
Statistiek
Artikelen 521,378
Fotos 105,411
Boeken 19,626
Gerelateerde bestanden 98,393
Video 1,419
Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Biografie
Araz Talib
Artikkelen
Ook in Iraaks Koerdistan volgt macht de lijn van het bloed
Afbeelding en tekst
Gevangene van het Turkse leger tijdens de Dersim opstand. (1938)
Artikkelen
Turkse aanval in Syrië moet Koerden breken
Artikkelen
Sherefxane Bedlisi: vader van de geschiedenis
Bibliotheek
Werkbezoek Iraaks Koerdistan
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Bibliotheek
Irakese vluchtelingen in Nederland
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
Biografie
Shene Baban
Artikkelen
Turkse grondtroepen trekken noordoosten van Syrië binnen
Afbeelding en tekst
Koerdische vrouwen aan de oever van de Kaspische Zee begin 20e eeuw
Folders
Bibliotheek - Boek - Roman Bibliotheek - Soort document - Originele taal Bibliotheek - Dialect - Nederlands Bibliotheek - Provincie - Netherlands Bibliotheek - PDF - Nee Bibliotheek - Provincie - Buitenland Bewijsstukken - Soort document - Originele taal Bewijsstukken - Dialect - Nederlands Bewijsstukken - Provincie - Buitenland Politieke partijen en orgaandonatie - Provincie - Buitenland

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Contact | CSS3 | HTML5

| Pagina wordt gegenereerd in: 0.453 seconde(n)!