ناونیشانی بابەت: سەرئێشەی دوای خواردن، گرنگترین هۆکارەکانی و شێوازی چارەسەرکرنی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
هەندێ جار دوای خواردن مرۆڤ تووشی سەرئێشە دەبێت، کۆمەڵێک دوای خواردنێکی دیاریکراو بۆ نموونە ئەڵێین کە گۆشتی سوور بخۆم دوای ئەوە پشتی سەرم ئەداتە ئازار و جاری واش هەیە گێژیش ئەبم: گرنگترین هۆکارەکانی ئەم سەرئێشەیە ئەمانەن:
1. دابەزینی ئاستی شەکرەی خوێن: کە گرنگترین هۆکارە و لە دوو حاڵەت دا ڕوو دەدات:
شێوازی خواردنی ناتەندرووست: ئاستی شەکرە لە ئەنجامی خووی هەڵە و ناتەندرووست لە خواردن ڕوودەدات لەوانە:
خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە کاربۆهێدراتی سادە و شەکری سپی و شیرینی.
خواردنی چەند ژەمێکی زۆر لە ڕۆژێک دا.
خواردنی ژەمەکان لە کاتی جیاواز و ناڕێک دا یا لە درەنگانی شەو.
خواردنی خۆراکی زۆر چەور وەک فاست فوود.
هۆکاری نەخۆشی: لەوانە
نەخۆشی شەکرە و قوناغی پێش تووشبوون بە شەکرە.
بوونی شێرپەنجە لە کۆئەندامی هەرس.
تێک چوونی هۆرمۆنەکان لە جەستەدا.
2- بوونی کێشە لە جومگەی لا شەویلگە (TMJ): ئەو جومگەی خوار گوێجکە کە شەویلگەی خوارەوە بە کاسەی سەرەوە دەبەستێتەوە: بوونی هەر کێشەیەک لەو جومگەیەدا کاتی جوێنی خواردن ڕەنگە ببێتە هۆی سەرئێشە دوای خواردن: هەندێ نیشانەی هەیە وەک بوونی کرتەکرت لە کاتی جوێنی خواردن، هەست کردن بە ناڕەحەتی لە کاتی دەم کردنەوە و داخستنی، بوونی ئازار لە شەویلگەی خوارەوە.
3- هەستیاری بە هەندێ خۆراکی دیاریکراو.
4- کاردانەوە بە ڕامبەر خواردن و خواردنەوەی سارد کە دەبێتە هۆی گرژبوونی خوێنبەرەکانی دەمارەکانی دەم و چاو.
$شێوازی چارەسەرکردنی:$
1- وازهێنان لە خوو و هەڵە ناتەندرووستەکان لە خواردن دا وەک:
- دوا خستنی ژەمی بەیانی بۆ کاتێکی درەنگ.
- خواردنی بڕێکی زۆر لە خواردنی دەوڵەمەند بە کاربوهێدارتی سادە بە سەریەکەوە و بە بەردەوامی.
- خواردن لە درەنگانی شەو.
- کەمکردنەوە یا نەخواردنی ساردەمەنی و خواردنەوەی سارد.
2- سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بۆ دەست نیشان کردنی هۆکارەکەی و پێدانی ڕێنمییایی و چارەسەری گونجاو. [1]