ناونیشانی بابەت: باشترین کات بۆ خواردنی میوە
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
میوە هەر کاتێک بخورێت سوودی هەیە بۆ مرۆڤ بەڵام زۆرینەی پسپۆڕەکان کۆکن لە سەر ئەوەی کە خواردنیان هەندێک کات باشترە و لە هەندێک کاتی تر درووست وایە نەخورێن:
1- باشترین کات بۆ خواردنی میوە بریتییە لە دوو کاتژمێر یا زیاتر پێش یان دوای ژەمە سەرکیەکان؛ بۆ نموونە کاتژمێر (10 بەیانی، سێی عەسر، نۆی شەو) چونکە ئەو کاتە جەستە پێویستی بە وزە و خۆراک هەیە و مرۆڤ هەست بە برسیەتی و بێهێزی دەکات.
2- ڕاستەوخۆ دوای خواردنی ژەمەکان نابێت میوە بخورێت چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی ئاوسانی سک، قرقێنە، دڵەکزێ.
3- لەگەڵ ژەمە سەرەکیەکان نابێت میوە بخورێت چونکە مرۆڤ بێ ئەوەی بە خۆی بزانیت بڕێکی زیاتر کالۆری دەچێتە جەستەیە و دەبێتە هۆی زۆری کێش و قەڵەوی.
4- شەوان پێش نووستن بە دووکاتژمێر درووست وایە هیچ خۆراکیک نەخورێت، بەڵام ئەگەر ئەو کەسە زۆری برسیی بوو یا حەزی لە شیرینی بوو دەکرێت پارچەیەک کێوی یا لالەنگی، یا نیو هەنار بخوات، لە کیتۆ دایت سێ دەنک شلیک یا بلوبێری یا پارچەیەک ئەڤوگادۆ.
5- میوەی وشکراو بڕێکی زیاتر وزەی تێدایە و خواردنی درووست نییە بۆ کەسانێک نەخۆشی شەکرەیان هەیە یا قەڵەون یا لە کاتی ڕێجیم. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 396 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!