ناونیشانی بابەت: گرنگترین ڤیتامین و کانزا و پێکهاتەی خۆراک لە وەرزی پابیز و زستان دا
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرما و دەستپێکی سەرما ڕێژەی تووشبوون بە پەتا وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلوانزا بەرز دەبێتەوە بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە گرنگی دان بە بە دابین کردنی بڕی پێویست لە ڤیتامین و کانزا و پێکهاتووە خۆراکیە گرنگەکان بۆ بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە ڕێگری کردن و کەمکردنەوەی تووشبوون بە پەتا و زوو چاک بوونەوە لە کاتی تووشبوون کە گرنگترین ئەمانەن
1- کۆمەڵەی ڤیتامین (B)یەکان: کە لە ئاودا دەتووێنەوە و بریتین لە (B1) و (B2) و (B3) و (B6) و (B7) و (B9) و (B12): هەر یەکێکیان ڕۆڵ و کاری جیاوازی هەیە بەڵام هەموویان زۆر یارمەتی پڕۆسەی میتامۆلێزمی خۆراکی خانەکان ئەدەن و پێشتر سەرچاوەکانی خۆراک لەم پەیجەدا بۆ هەریەکەیان بڵاوکراوەتەوە.
2- ڤیتامین (C): کە دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێزە و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەهێزکردنی بەرگری جەستە و: گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک: سەوزە و میوە بە تایبەت میوە مزرەمەنیەکان، هەنار، ترێ، شلیک، هەڵووژە، بیبەر، سەوزە گەڵاتۆخەکان.
3- ڤیتامین (D):کەمی ڤیتامین هۆکارێکی گرنگی دابەزینی بەرگری جەستەیە و لەم دوو وەرزەدا بێگومان جەستە دووچاری کەمی ڤیتامین دی دەبێت لەبەر نەبوونی هەتاو و پۆشینی جل و بەرگی ئەستوور چونکە سەرچاوەی سەرەکی بریتی یە لە تیشکی خۆر لەنێوان کاتژمێر دەی بەیانی بۆ چواری عەسر، لە خۆراکدا بڕێکی زۆر کەم هەیە بێجگە لە زەیتی جگەری نەهەنگ، ماسیە چەوریەکان وەک سەلموون و ماکڕوێل.
4- زینک: سەلمێنراە کە ئەم کانزایە یارمەتی خۆپاراستن و کەمکردنەوەی تووشبوون بە پەتا و هەڵامەت ئەدات لە ڕێگای بەهێزکردنی بەرگری جەستەوە؛ سەرچاوەکانی خۆراک گۆشتی سوور و ماسی و گۆشتی پەلەوەر و پاقلەمەنیەکان و دانەوێڵە تەواوکان.
5- پڕۆبایوتێکەکان: کە بریتین لە بەکتریا بەسوودەکانو زۆر گرنگن بۆ پاراستنی تەندرووستی کۆئەندامی هەرس و بەهێزکردنی بەرگری جەستە: سەرچاوەکانی خۆراک بریتین لە ماست و دۆ و کەلەرمی خۆشکراو و خۆراکی خۆشکراو و پەنیری کوردی و نانێک کە هەویرێکەی خومرەی تێ کرا بێت. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 472 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!