ناونیشانی بابەت: سوودەکانی نیسکافە و زیانەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
نیسکافە جۆرێکە لە قاوەی خێرا ئامادەکراو و پێکهاتووە لە کۆتا بەرهەمی ناوکی قاوەی هاڕاوی وشکراو دوای تەخمیر کردنی.
$سوودەکانی نیسکافە:$
1- زیاتر کردن ئاستی زیندەچالاکی جەستە و یارمەتی زیاتر سووتانی چەوری لە ناو لەش.
2- باشترکردنی باری تەندرووستی دەروونی و کەمکردنەوەی ڕێژەی خەمۆکی و دڵەڕاوکی و هەوڵی خۆکوشتن.
3- پاراستنی تەندرووستی مێشک و کۆئەندامی دەمار و زیاد کردنی تەرکیز.
4- یارمەتی خۆپاراستن لە هەندێ نەخۆشی کۆئەندامی دەمار وەک ئەلزەهایمەر و نەخۆشی پارکینسۆن.
5- باشتر کردنی تەندرووستی جگەر و یارمەتی ڕێگە گرتن لە تووشبوون بە هەندێ نەخۆشی جگەر وەک بە ڕیشاڵ بوونی جگەر و شێرپەنجەی جگەر.
6- یارمەتی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم.
دیارە ئەم سوودانەی نیسکافە ئەو جۆرەیە بێ بوونی هیچ تام و چێژ یا شەکر یا ماددەی سپیکەرەوە.
$زیانەکانی نیسکافە:$
1- بوونی ماددەی ئەکڕیڵەماید (acrylamide): ڕێژەەکەی لە ناو نیسکافە دوو هێندەی قاوەی ئاساییە و زۆر بوونی ئەم ماددەیە بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز ڕەنگە ببێتە هۆی ئەگەری تووشبوون بە پوکانەوەی کۆئەندامی دەمار و ئەگەری شێرپەنجە.
2- بوونی ماددەی کاڤایین کۆمەڵێک زیانی هەیە وەک تێک چوۆنی خەو و خەوزڕان، قەلەقی، زیاد بوونی لێدانی دڵ، دڵەکزێ، گرژبوون و ئازاری گەددە و ڕێخوڵە، لەرزینی دەست و پەنجە.
- ڕێژەی کاڤیین لە نیسکافە نزیکەی نیو هێندە کەمترە لە کافایینی ناو قاوەی ئاسایی.
- بڕی ڕێگەپێدراو لە شەو و ڕۆژێک دا بریتییە لە بڕی (4 - 5) کووپ. [1]