ناونیشانی بابەت: ترسناکترین کێشە تەندرووستییەکانی کەم خەوی و شەونخوونی و تێکچوونی خەو
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
تێکچوونی خەو لە ئێستادا 2022 بۆتە یەکێک لە نەخۆشییە باوەکانی ئەم سەردەمە لە جیهان، بەداخەوە لە ئەم ساڵانەی ڕابردوودا بە ڕێژەیەکی سامناک بە ناو کۆمەڵگای کوردی دا تەشەنەی سەندووە و بەرۆکی زۆربەی هاووڵاتیانی کوردستان گرتووە لە مناڵ و گەنج و بە ساڵاچوو لە هەردوو ڕەگەزدا؛ تەنانەت گەیشتووە ڕادەیەک کە ئەو کەسانەی خەویان ڕێکە بوونەتە کەمینە و زوو خەوتن بۆتە دیاردەیەکی نامۆ:
$گرنگترین و ترسناکترین نەخۆشی و کێشە تەندرووستییەکانی کەم خەوی و شەونخوونی ئەمانەن:$
1- بەرزی فشاری خوێن، نەخۆشی یەکانی دڵ، جەڵتەی دڵ و مێشک، نەخۆشی شەکرە، بەرزی ئاستی کۆلیسترۆڵ و چەورییە سیانیەکانی خوێن.
2- زۆری کێش و قەڵەوی.
3- شێرپەنجە.
4- خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و گۆشەگیری.
5- زیاتر بوونی ئەگەری نەزۆکی لە هەردوو ڕەگەزدا و کەم بوونەوەی توانای سێکسی.
6- دابەزینی ئاستی زیرەکیی و توانای فێر بوون بە تایبەت لە خوێندکاران.
7- تێک چوونی پێست و زوو پیر بوونی پێست و زۆر بوونی ڕەشی ژێر چاو و لاوازی دەم و چاو و وەرینی قژ.
8- بەرزبوونەوەی کارەساتی هاتووچو و قوربانییەکانی.
9- کورتی باڵا لە مناڵان و مێردمناڵان.
10- لاوازی و کەمی کێش و بەدخۆراکی و کەمی ڤیتامین و کانزاکان بە تایبەتی لە مناڵان و گەنجان.
11- بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخۆشیەکانی کۆئەندمی میز و میزەڕۆ وەک هەوکردنی گورچیلە و میزەڵدان و کۆئەندامی هەرس وەک قورحە و گرژبوونی کۆڵۆن و دڵەکزێ و قەبزی و کۆئەندامی هەناسە.
12- دابەزینی ئاستی چالاکی لە بواری کار و ژیانی ڕۆژانە بەهۆی کەمی تەرکیز و قورسی لە بڕیاردان و توڕەیی و شت لەبیرچوونەوە.
13- خراپ بوونی حاڵەتی ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە و بە زەحمەت کونتڕۆڵ کردنیان
لە بابەتێکی تردا باسی کاتە گونجاوەکانی خەو و ئەو کاتژمێرانەی پێویستە هەموو کەسێک بخەوێت بە گوێرەی تەمەن ئەکەم لەگەڵ هۆکارەکانی تێک چوونی خەو و شێوازی چارەسەرکرنی. [1]