ناونیشانی بابەت: ئەو دەرمانانەی دەبنەهۆی کێش زۆری و قەڵەوی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
یەکێک لە هۆکارەکانی قەڵەوی و زۆری کێش و دانەبەزینی کێش لە کاتی ڕێجیم بریتییە لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی کۆمەڵێک دەرمان کە پێویستن بۆ چارەسەری کۆمەڵێک نەخۆشی، کە گرنگترینینان ئەمانەن:
1- دەرمانی دژە خەمۆکی: کۆمەڵێکی زۆر لەو دەرمانانەی کە بۆ چارەسەری خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بەکار دێن دەبنە هۆی زیاد بوونی ئارەزووی خواردن و قەڵەوی لەوانە:
- ئەمیترپتلین: لە دەرمانەکانی تر زیاتر دەبێتەهۆی زۆری کێش چونکە ئارەزووی خواردن زیاددەکات
- پارۆکستین: یەکێکە لە باوترین دەرمانەکانی دژە خەمۆکی
2- هەندێ دەرمانی چارەسەری نەخۆشی شەکرە: وەک گرووپی سەلفۆنایل یوریا، وێنەی ئەمیریل و دائۆنیل: دەبنە هۆی زیاتر ڕشتنی ئەنسۆلین یا کاراکردنی و دابەزینی ئاستی شەکرە و ڕەنگە ئارەزووی خواردن زیاد بکات، هەروەها دەرزی ئەنسۆلین ڕەنگە ببێتە هۆی زۆری کێش.
4- گرووپی ستیرۆدەکان وەک کورتیزۆن و دیکادرۆن بەهۆی زیاد بوونی ئارەزووی خواردن و کۆبوونەوەی شلەمەنی لەناو لەشدا و تێکچوونی نووستنەوە.
5- دەرمانی دژە هستامینەکان کە بە زۆری بۆ چارەسەری هەستەوەری و نەخۆشییەکانی پێست بەکار دێن، دەبنەهۆی قەڵەوی بەهۆی زیادبوونی ئارەزووی خواردنەوە.
6- دەرمانی چارەسەری بەرزی فشاری خوێن گرووپی بێتا بلۆکەر بە تایبەت لە بەساڵاچووان دا.
7ْ- حەبی مەنع: ئەو جۆرانەی کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی پڕۆجیسترۆن کە ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و هەروەها دەبنە هۆی کۆبوونەوەی شلەمەنی لەناو لەش دا.
8- هەندێ دەرمانی دژی لاسەرئێشە و سەرئێشە و ئازار.
9- هەندێ دەرمانی چارەسەری شیزۆفرۆنیا و دەروونی دوو جەمسەری.
$تێبینی:$
1- مەرج نییە هەموو کەسێک بەم درەمانانە کێشی زیاد بکات.
2- پێویستە نەخۆش سەردانی پزیشکەکەی بکات تا ئەگەر گونجاو بووجۆری دەرمانەکەی بۆ بگوڕێت بە یەکێکی تر، نەوەک وازی لێ بێنێت لە خۆیەوە. [1]