ناونیشانی بابەت: گرنگترین سوودە تەندرووستیەکانی لالەنگی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە چەند جۆرێک لە شێرپەنجە بەتایبەت شێرپەنجەی جگەر و مەمک بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین (A) و ماددەی (beta cryptoxanthin) و ماددەی لێمۆنین.
2- بەهێزکردنی تەندرووستی دڵ و خوێنبەرەکان بەهۆی بوونی بڕێکی باش لە فلاڤینویدەکان کە دژە ئۆکسانێکی بەهێزن و کار لەسەر دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ و چەورییە سیانیەکان ئەکات بەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە.
3- پاراستنی تەندرووستی چاو و بەهێز کردنی بینین و خۆپاراستن لە شەوکوێری و نەخۆشی پوکانەوەی هەندێک خانەی بیلبیلەی چاو لە بەساڵاچووەکان دا: چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (A).
4- دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ و چەورییە سیانیەکان بەهۆی بوونی بڕێکی باش لەو ماددە ڕیشاڵیانەی بە ئاسانی دەتوێنەوە.
5- کەمکردنەوەی قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چالاک و کاراکردنی کۆئەندامی هەرس.
6- یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن ئەدات چونکە دەوڵەمەندە بە کانزای پۆتاسیۆم.
7- یارمەتی دابەزینی کێش دەدات لە کاتی ڕێجیم لەگەڵ خۆپاراستن لە قەڵەوی بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ئاو و ماددە ڕیشاڵیەکان و کەمکردنەوەی ئیشتها و زوو برسی بوون.
8- یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرەی خوێن ئەدات بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ماددە ڕیشاڵیەکان.
9- کەمکردنەوەی قەلەقی وسترێس.
10- پاراستنی تەندرووستی پێست و گەش بوونەوەی و ڕێگری کردن لە زوو پیربوونی پێست.
11- بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە پەتای وەرزی و هەڵامەت چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C) و (C) و دژە ئۆکسانەکانەکانی تر و بەهێزکردنی ئێسک و پاراستنی لە شکاوی. [1]