ناونیشانی بابەت: قۆخ (خۆخ)؛ میوەی لەش ساغی و تەندرووستی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
$سوودەکانی بۆ ڕێجیم و مناڵان و خانمانی دووگیان$
سوودە تەندرووستیەکانی قۆخ گەلێک زۆرن بۆ ڕێگری کردن لە نەخۆشی و پاراستنی تەندرووستی مرۆڤ کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- لە کاتی ڕیجیم و دابەزاندنی کێش و ڕێگری کردن لە قەڵەو بوونەوە و زۆری کێش: چونکە بڕێکی کەم کالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەکان و ئاو و مرۆڤ هەست بە تێری دەکات.
2- بۆ خانمانی دووگیان: ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە قەبزی و زۆربەی ڤیتامین و کانزا سەرکیەکانی تێدایە کە گرنگن بۆ گەش کۆرپەلە و دایکان.
3- ڕێگری دەکات لە کەمی پۆتاسیۆم؛ بۆیە ڕۆڵێکی باشی هەیە لە خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵ کردنی بەرزی فشاری خوێن.
4- یەکێکە لە خۆراکە گرنگەکان بۆ گەشەی مناڵ و کێش و باڵای تەندرووست.
5- پاراستنی تەندرووستی پێست و گەش بوونەوەی و نەهێشتنی چرچ و لۆچی و ڕەشی پێش چاو و سیس بوونی پێست و زوو سپی بوونی مووەکانی قژ و هەڵوەرینی.
6- چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنەوەی ڕێخۆڵە لە ماددە ژەهراویەکان و کەمکردنەوەی غازات.
7- خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسک و هەوکردنی جومگەکان و چەندین جۆری شێرپەنجە.
8- یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرە لە خوێن دا، میوەیەکی زۆر باشە بۆ کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە.
9- پاراستنی تەندرووستی چاو و بەهێز کردنی بینین و خۆپاراستن لە شەوکوێری.
10- کەم کردنەوەی گرژبوونی ماسولکە و هیلاکی و شەکەتی بەردەوام و تووڕەیی.
11- پاراستنی ددانەکان و نەهێشتنی کلۆری و هەوکردن و ئاوسان و خوێنبەر بوونی پووک. [1]