ناونیشانی بابەت: ڤیتامین B2
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ڤیتامین B2 یەکێکە لە کۆمەڵەی ڤیتامین بیەکان کە لەناو ئاودا دەتوێنەوە و ئەگەر ڕێژەکەی لە ئاستی نۆرماڵ لە ناو خوێن زیاتر بێت؛ لەش لە ڕێگای گورچیلەکانەوە بڕە زیادەکە دەردەکاتە دەرەوە و ناتوانێت هیچ بڕێک خەزن بکات.
$گرنگی و ڕۆڵی ڤیتامین B2:$
خۆپاراستن لە شێرپەنجە: یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە هەندێک جۆری شێرپەنجە وەک شێرپەنجەی منداڵدان بەهۆی ڕێگرکردن لە تێک چوون و لەناوچوونی ترشی ناوکی (DNA) ناو خانەکان و بونیادی خانەکانەکی لەش.
$ڕێگری کردن لە شەقیقە:$
ڕەنگە ڤیتامین (B 2) یارمەتی خۆپاراستن و چارەسەرکردنی نەخۆشی مایگرەین هەبێت و وەرگرتنی لە ڕێگای تەواوکەری خۆراکیەوە توندی سەرئێشەی شەقیقە کەم دەکاتەوە و نەخۆشەکە کەمتر سەرئێشەکەی بۆ دێت، هەروەها ئەگەر لە کۆمەڵێک کانزاکان بدرێت بە نەخۆش ئازار و نیشانەکانی زووتر نامێنێت.
پاراستنی تەندرووستی چاو: ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی چاو وەک ئاوی سپی، گلۆکۆما، هتد.
چالاک کردنی کۆئەندامی دەمار: یارمەتی کەمکردنەوەی هەندێک نیشانەی بێزارکەری ئەدات کە لە کێشە و نەخۆشیەکانی کۆئەندامی دەمار دەر دەکەوێت وەک سڕبوون، مێروولەکردن، قەلەقی.
دابەزاندنی ئاستی هۆمۆسستین لە خوێن: بەرزی ڕێژەی ترشی ئەمینی هۆمۆسستین دەرئەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە وێنەی جەڵتەی دڵ، سەکتەی مێشک، لەبیرچوونەوە، ژەهراویبوونی سکپڕی (تسمم الحمل) ْ
- سوودەکانی تر:
- چارەسەر و ڕێگری کردن لە کەمخوێنی.
- یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن.
- گەشەی تەندرووست و تەواوی کۆرئەلە لە کاتی دووگیانی.
- کەمکردنەوەی گرژبوون و تەشەنووجاتی ماسولکەکان.
- کەمکردنەوەی ئەگەری نەخۆشیەکان دڵ و بۆریەکانی خۆین و پاراستنی تەندرووستی جگەر.
- یارمەتی باشتر هەڵمژین و سوود وەرگرتن لە لە ڤیتامین 3 B1، B، B 6، فۆلیک ئەسید.
- نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B 2:
-کەمخوێنی.
- کێشە لە زیندەچالاکی (میتابۆلیزم).
- هەوکردنی قورگ یان ناودەم یان زمان.
- شەق بوونی زمان یان دەم.
- بێهێزی و بێ تاقەتی بەردەوام.
- هەوکردنی و کێشەی پێست بە تایبەت لە دەم و چاو بە تایبەت دەوری لووت.
- تێک چوونی مەزاج.
-- هەوکردنی خانە ڕووپۆشەکان.
-- بوونی کێشە لە دەمار و کۆئەندامی دەمار.
--- گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک:
- شیر و شیرەمەنی و هێلکە.
- گۆشتی سوور و ماسی و گۆشتی پەلەوەر. ڤەڕنابیت.
- دانەوێڵە تەواوەکان.
- سەوزە گەڵا تۆخەکان: وەک سپێناخ، بڕۆکلی،
- قارچک، ئەڤۆگادۆ، چەرەسات.
- پەتاتەی شیرین، مەعدەنووس، گژوگیای ناو دەریا. [1]