ناونیشانی بابەت: شێوازی هەڵگرتنی خۆراک
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
گومانی تێدانیە هەرخۆراکێک بەشێوەی تازەی بخورێت سوودو بەهای خۆراکی زیاترە و زیاتر سەلامەتە و سوودی زیاتری لێ ئەبینرێت.
بەڵام هەندێک جار واپێویست ئەکات کەخۆراک بۆماوەیەکی دوور هەڵبگیرێت و لەکاتی پێویستدا سوودی لێوەربگیرێت.
$پێویستە لەکاتی هەڵگرتنی هەرخۆراکێک ڕەچاوی جەند خاڵێک بکەین:$
1- پێویستە بزانین ماوەی هەڵگرتن و مانەوەی هەرخۆراکێک بە سەلامەتی جەندە.
2-پێویستە هەرخۆراکێک بەجیا هەڵبگیرت و خۆراکە هەڵگیراوەکان تێکەڵ بەیەک نەکرێن.
3- واباشە شێوازی هەڵگرتنی خۆراکەکان بەش بەش بێت و هەر بەشێک کە بەجیا ویستمان سوودی لێوەربگرین و جارێکی تر ئە وبەشە هەڵنەگرینەوە،
ئاساییە بۆ ئەم مەبەستە خۆراکەکان پارچە پارچە بکرێن و بە جیا هەڵبگیرێن.
4- پێویستە بزانین خۆراک لەچەند پلەی سەدی هەڵبگیرێت و تا ماوەی جەند ئەوخۆراکە خراپ نابێت.
5- پێویستە پێش هەڵگرتنی هەرخۆراکێک بەوردی سەیری ئەوخۆراکە بکرێت و تەنیا خۆراکی سەلامەت هەڵبگێرێت، نابێت ئە وخۆرکانە هەڵبگیریت کە خەریکە تێک دەجن و ماوەیەکی زۆرمابێتەوە، وەپێویستە جوان بشۆرێتەوە و وشکبکرێتەوەپاشان هەڵبگیرێت، واتە پێویستە زۆر بە وردی ڕجاوی ڕێنمایەکانی سەلامەتی خۆراکی تێدابکرێت.
6- پێویستە سەرجەم خۆراکە کان لە کیسی تایبەتی بکرێت جوان تووند بکرێت و هەوا وەرنەگرێت و بەتەواوی کەپس بکرێت و ە وا باشترە هە وای ناو ئەو کیسەی خوراکەکەی تێدەکریت دەڕبکریت.
7- دوا ماوەی هەڵگرتن کە ویستمان بەکاری بهێنین زۆر بە وردی سەیری بکەین و ئەگەر هە ڕشێوە تێکجونێکی پێوە دیار بوو نابێت بەکاری بهێنین.
$ماوەی هەڵگرتن$
1- سەوزە 1 مانگ
2- میوە 3- 10 مانگ
3- گۆشت 2- 6 مانگ
4- پەنیروکەرە 3 6 مانگ
5- ماسی 3 6 مانگ. [1]