ناونیشانی بابەت: ڕەشکە؛ گرنگترین سوودەکانی و شێوازی بەکارهێنانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- بەهێز کردنی بەرگری جەستە و ڕێگریکردن بە تووشبوون بە کۆمەڵێک بەکتریا و ڤایرۆس بەهۆی بوونی زەیتی سایمۆکینۆن کە دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێزە.
2- ڕۆڵێکی کارای هەیە لە دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی خراپ و کۆنتڕۆڵ کردنی بەرزی فشاری خوێن، بۆیە زۆر بەسوودە لە خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتە و بۆریەکانی خوێن.
3- یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشی شەکرە ئەدات.
4- یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی ڕەبۆ ئەدات وەک کۆکە و خیزەخیزی سنگ و تەنگەنەفەسی، هەروەها یارمەتی باشتر کارکردنی سیەکان ئەدات، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی حەساسیەتی لووت ئەدات.
5- بەهێز کردنی یادەوەری و تەرکیز و پاراستنی تەندرووستی مێشک و دەمار.
6- بەهێزکردنی مووەکانی قژ و درێژکردنی مووەکانی و ڕێگری کردن لە قژ ڕوتانەوە کاتێ زەیتەکەی بەکار بێت.
7- پاراستنی تەندرووستی پێست و ڕهێشتنەوەی بە گەنجی و ڕێگریکردن لە زوو پیربوونی پێست و چرچ و لۆچی، هەروەها سوودی هەیە لە چارەسەری عازەبە.
8- یارمەتی چارەسەر و کەمکردنەوەی نیشانەی نەخۆشی ڕۆماتیزمی جومگەکان ئەدات.
9- بەهێزکردنی توانای سێکسی و زاوزێی هەر دوو ڕەگەز.
10- سوودی زۆرە بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپەلە بە مەرجێک بڕێکی کەمی لێ بخورێت.
11- یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە نەخۆشی شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن و گەددە.
12- یارمەتی چارەسەرکردنی برین و سووتانەوەی گەددە ئەدات لەگەڵ بەهێزکردنی توانای بینین و پاراستنی تەندرووستی چاو.
13- یارمەتی دابەزاندنی کێش و ڕێگری کردن لە قەڵەوی ئەدات.
$چەند زانیاریەکی گرنگ:$
1- نابێت نەخۆش لە خۆیەوە واز لە دەرمانەکانی بێنێت بێ ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکەکەی چونکە ڕەشکە چەند سوودی زۆرە بەڵام نابێت وەک جێگرەوەی دەرمان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
2- پێش نەشتەرگەری بە چەند ڕۆژێک نابێت بە کار بێت.
3- ئەو کەسانەی دەرمانی دژە خوێن مەیین بەکاردێنن وەک وارفارین و هیپارین بێ پرسی پزیشک نابێت بەکاری بێنن.
4- ئەو کەسانەی بەردەوام زەغتیان نزمە و زەغتیان دادەبەزێت باشترە بەکاری نەهێنن.
$شێوازی بەکارهێنانی:$
1- چارەکە کەوچکی چا لە ڕەشکەی کوتراو بخرێتە ناو کووپێک ئاوی گەرمەوە و بە سکی ناشتا بخورێتەوە، یا ڕۆژی دوو بۆ سێ جار پێش ژەمەکان ٫ دەتوانرێت کەوچکێک هەنگووینی تێ بکرێت یا نیو کەوچکی چا زەنجەبیلی هاڕاو.
2- یەک بۆ دوو قەترە لە زەیتی ڕەشکە بخرێتە ناو کوپێک ئاوی گەرمەوە و بخورێتەوە بە سکی ناشتا یا پێش ژەمەکان، بە هەمان شێوە دەتوانرێت هەنگوین و زەنجەبیلی هاڕاوی تێ بکرێت.
3- بە کارهێنانی زەیتەکەی بۆ چارەسەی قژ ڕوتانەوە وچارەسەری عازەبە لە ڕێگای ماسکی پێشتر ئامادەکراوی کارگە و بە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی پێست دەکرێت.
4- ڕەشکە بکرێتە ناو نان و سەموون و ئیشی هەویر، هەروەها دەکرێت چەند قەترەیەک بکرێتە ناو زەڵاتە و پێش ژەمەکان بخورێت. [1]