زەردەچەوە گرنگترین سوودە تەندرووستیەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
$زەردەچەوە گەلێک سوودی هەیە بۆ تەندرووستی مرۆڤ لەوانە:$
1- دژە هەوکردنێکی زۆر بە هێزە؛ کۆمەڵێک ماددەی دژە ئۆکسان و ماددەی دژی ڤایرۆس و بەکتریا و کەڕووی تێدایە، بێجگە لە بوونی تایبەتمەندی دژی شێرپەنجە و هەوکردن، بۆیە بەسوودە لە:
2- چارەسەری سرووشتی هەوکردنی جومگەکان وێنەی سەوەفان.
- پاکردنەوەی برین و چارەسەری هەوکردنی برین و یارمەتی زوو ساڕێژبوونی برین.
- چارەسەری نەخۆشی سەدەفیە.
- چارەسەری ڕەبۆ: یارمەتی خۆپاراستن و چارەسەری هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە لەوانەی ڕەبۆیان هەیە.
- خۆپاراستن لە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا و پەتا.
- بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش.
- خۆپاراستن لە شێرپەنجە؛ بەهۆی بوونی ماددەی کیومارینەوە، بە تایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات و کۆڵۆن و پێست و لوکیمیا، هەروەها کەمکردنەوەی کاریگەرە لاوەکیەکانی هەندێ عیلاجی کیمیاوی.
3- یارمەتی جگەر ئەدات بۆ پاکردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراییەکان.
4- یارمەتی دابەزاندنی کێش و خێرا سووتانی چەوری لەش ئەدات.
5- یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە تووش بوون بە ئەلزەهایمەر یان درەنگ تووشبوون و بە سوودە بۆ پاراستنی تەندرووستی مێشک و کۆئەندامی دەمار و بەهێز کردنی یادەوەری.
6- یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشی شەکرە لەگەڵ بوونی کاریگەری لە ڕێگرکردن لە نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم.
7- یارمەتی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی خراپ ئەدات بۆیە گرنگە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی دڵ وجەڵتە.
8- سوودی هەیە لە پاراستنی تەندرووستی پێست، بەهێزکردنی مووەکانی قژ، ڕێگەگرتن لە وەرینی قژ، هەروەها لە چارەسەرکردنی زیبکە و عازەبە. [1]