ناونیشانی بابەت: قەلەخەرمان و گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
قەرە خەرمان یا قەلەخەرمان یەکێکە لە خواردنە کوردەواریەکان، دوو جۆری باوی هەیە قەرەخەرمانی سەوز و قەرە خەرمانی وشککراو، دەکرێت وەک بژارەیەکی باش دابنرێت لە جیاتی برنج، پێکهاتووی قەرەخەرمانی سەوز زۆر لە پێکهاتووی (کینوا) دەچێت (بڕی کالۆری و چەوری و کاربت زیاترە.) . هەروەها کۆمەڵێک سوودی تەندرووستی هەیە چونکە جۆرێکە لە دانەوێڵە تەواوەکان و کە هەمیشە جەغت لەسەر خواردنی دەکرێت.
$گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی قەرەخەرمان:$
1- بەهێزکردنی کۆئەندامی هەرس و کارا کردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک و کەمکردنەوەی کێشەکانی وەک قەبزی و غازاتی زۆر و سکچوون چونکە بڕێکی زۆری لە ماددە ڕیشاڵەکانی تیدایە.
2- یارمەتی دانی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرە لە خوێن دا و بە جێگرەوەیەکی باش دادەنرێت لە جیاتی برنج چونکە گلایسمیک ئیندێکسەکەی (43) .
3- زۆر بەسوودە بۆ ڕێگری کردن لە قەڵە و بوونەوە و زۆری کێش: چونکە بڕێکی زۆری پڕۆتینی کەم تێدایە و دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەکان و مرۆڤ هەست بە تێری دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر.
4- یارمەتی چارەسەری هەوکردنەکانی کۆئەندامی هەرس ئەدات وەک کۆنیشانەی گرژبوونی کۆڵۆن بەهۆی بوونی پڕۆبایۆتێکەکان کە پسپۆڕەکان لەو باوەڕەدان کە توانای دابینکردنی خۆراکی پێویستی هەیە بۆ بەکتریا بەسوودەکان ڕیخۆڵە.
5- یارمەتی بنیاتنان و بەهێزکردنی ماسوولکەکان ئەدات لەگەڵ بەرزکردنەوەی توانای ماسوولکەکان چونکە هەموو (100 گرام) لە قەرەخەرمان بڕی (2.2 گرام) لە ترشە ئەمینییەکان تێدایە کە ناسراوە بە (glutamic acid) .کە بەکارهێنانی لەلایەن وەرزشوان و یاریزانی لەشجوانی زۆر باوە.
6- یارمەتی بەهێزکردن و پاراستنی تەندرووستی چاو ئەدات چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان.
- ئەو کەسانەی کە ماددەی گلۆتینیان پێ ناکەوێت یا نەخۆشی گەنم یا هەستیاران بە دانەوێڵە هەیە نابێت بیخۆن.
- لە کاتی ڕێجیمی کیتۆی کلاسیک و پڕۆتینی زۆر و لۆکارب ڕێگاپێ نەدراوە. [1]