ناونیشانی بابەت: هەنجیری وشکراو گرنگترین سوودە تەندرووستیەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەکان: بۆیە ڕۆڵی هەیە لە چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس و نەهێشتنی قەبزی، هەروەها گرنگە بۆ دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ (LDL).
2- خۆپاراستن لە نەرم بوونەوەی ئێسک و ئێسکەنەرمە و کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان: چونکە دەوڵەمەندە بە هەموو ئەو کانزایانەی گرنگن بۆ ئێسقان وەک کالسیۆم و مەگنسیووم.
3- پاراستنی تەندرووستی پێست و هێشتنەوەی بە گەنجی و ڕێگریکردن لە دەرکەوتنی چرچ و لۆچی.
4- سەرچاوەیەکی گرنگی ماددەی ئاسنە: بۆیە گرنگە بۆ خۆپاراستن لە کەمی ئاسن و کەمخوێنی و چارەسەرکردنیان بە تایبەت لە خانمان و مناڵان.
5- خۆپاراستن لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان: لە ڕێگەی کەمکردنەوەی هەوکردن چونکەدەوڵەمەندە کانزا و ڤیتامینەکان لەگەڵ ماددە دژە ئۆکسانەکان: کە ڕۆڵیان هەیە لە خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە.
6- یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی بەرزی فشاری خوێن ئەدات بەهۆی بوونی بڕێکی باش لە کانزای پۆتاسێوم.
7- یارمەتی دابەزاندنی کۆلستڕۆڵی خراپ ئەدات بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە ڕیشاڵیەکان.
8- ڕێگری کردن و چارەسەرکردنی قەبزی.
9- بە سوودە بۆ چارەسەری لاوازی و کەمی کێش ئەگەر بڕێکی زۆری لێ بخورێت ڕۆژانە.
$هەندێ ڕێنمییایی گرنگ:$
1- ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویستە ڕۆژانە یەک بۆ 2 دەنک زیاتری لێ نەخۆن.
2- بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین (K): ئەو نەخۆشانەی دەرمانی دژەمەینی خوێنی وەک وارڤاریین وەرئەگرن پێویستە ڕۆژانە چەند دەنکێ زیاتری لە نەخۆن.
3- لە خانمانی دووگیان و خانمانی شیردەر: پێویستە زۆری لێ نەخورێت لە بەر تەندرووستی کۆرپەلە و مناڵەکانیان.
4- لە کاتی ڕێجیم دا: پێویستە نەخورێت یا یەک دەنک زیاتر نەخورێت، لە کێتۆ دایت نابێ بە هیچ شێوەیەک بخورێت.
5- وێنەی هەموو خۆراکێک ڕەنگە هەندێ کەس پێیان نەکەوێت یان حەساسیەتان پێیان هەبێت. [1]