ناونیشانی بابەت: بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ساڵانە ژمارەی ئەو خانمانەی تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن لە جیهان دا زیاتر دەبێت بەڵام ڕێژەی چاک بوونەوە بە هەمان شێوەیە بەرز دەبێتەوە بەهۆی پێشکەوتنی شێوازی دەست نیشانکردن و ڕێگاکانی چارەسەرکردن و زوو دۆزینەوەی.
$باشترین جۆرەکانی خۆراک:$
1- گوێزەر و بڕۆکلی.
2- سیر.
3- سپێناخ و کەلەرم.
4- قارچک.
5- هەنار.
6- تووتڕک و شاتوو و تووتی کێوی.
7- بادام و گوێز.
8- ماسی سەلموون، پەتاتەی شیرین.
9- تەماتە و چەوندەر.
10- زەنجەبیل و زەردەچەوە.
11- چای سەوز.
12- شووتی، پیاز، گەنمە کووتاو، نیسک.
13- ماستی کەم چەوری، هێلکە بە کوڵاوی.
$گرنگترین ڕێنمیایی یە پزیشکیەکان:$
1- خۆپاراستن لە زۆری کێش و قەڵەوی.
2- وەرزش: ڕۆژانە بۆ ماوەی نیوکاتژمێر یان زیاتر.
3- دوور کەوتنەوە لە شەونخوونی و نووستن شەوانە بۆ ماوەی (6 8 کاتژمێر).
4- خواردنی بڕێکی باش لە سەوزە و میوەی ڕەنگ جیاواز ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار.
5- پێدانی شیری خۆت بەمناڵ.
6- چوونە بەر خۆر ڕۆژانە بۆ ماوەی (15 - 30 خولەک) باشترین کات نێوان (9 - 10 بەیانی)؛ ئەو کاتانەی سوودی هەیە بریتی یە لە (9ی بەیانی بۆ 3ی عەسر) لەگەڵ زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی وەک جگەری نەهەنگ و ماسی و شیر و هێلکە و قارچک.
7- کەم کردنەوەی خواردنی گۆشتی سوور، چەوری ئاژەڵ، شیرینی، ڤاست ڤوود، خواردنەوە گازیەکان، گۆشتی برژاو لەگەڵ خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە.
8- ئەنجام دانی ئەشیعەی مامۆگراڤی لە سەر ڕێنمیایە پزیشکیەکانی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی و ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی. [1]