ژمارەیەک کچە یاریزانانی #یانەی وەرزشی دەربەندیخان# وازیان هێنا
هەر چەندە تیپی بالەی کچانی یانەی دەربەندیخان یەکێک لە تیپە بەهێزەکانی سەر ئاستی کوردستان بووە، ساڵانەش لەگەڵ دەستپێکی یارییەکانی پاڵەوانیەتییەکان ئاست و ئەنجامیان وەکو پێویست بووە، بەڵام بەهۆی گرفتەکانیان پێنج کچە یاریزان ڕیزی تیپی بالەی یانەی دەربەندیخانیان جێهێشتووە و چەند یانەیەکیش هەوڵی بەدەست هێنانی ئەو یاریزانانە دەدەن، لەم بارەشەوە خەیاڵ حەمە یاریزانی پێشووی بالەی یانەی دەربەندیخان لە بارەی وازهێنانیان لە یانەکە بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: هۆکاری ئەوە بوو کە نەگەیشتینە ئەنجام لەگەڵ یانەکە، وا باشتر بوو کە ڕیزی تیپەکە جێ بهێلین و لە شوێنێکی تر خزمەت بکەین، وتیشی هەریەک لە یاریزانان خەیاڵ حەمە و شادان کامیل و خەلات عومەر و نڤار نوری و دالیا جەلال، جگە لەم پێنج یاریزانەش پێشووتریش دوو یاریزانی تریش ڕیزی تیپەکەیان جێهێشتبوو، لە بارەی هۆکاری وازهێنانیش خەیاڵ وتی هەندێکیان شەخسی بوون هەندێکیش کەمتەرخەمی بووە لە هەندێک ڕووە وە، جگە لەوەش ئەنجامەکانیشمان وەکوو پێویست نەبوو، لە بارەی پەیوەندی کردن بە یانەکانی تریش خەیاڵ وتی بەلێ چەند یانەیەک هەیە ئێمەیان دەوێت وەکوو یاریزان، بەڵام لە ئێستادا هیچ خول و پاڵەوانیەتیەک نییە، هەر کات خول و پاڵەوانیەتیەک هەبێت ئەوکات بڕیار دەدەین بۆ چ یانەیەک یاری دەکەین، ئێستا تەنیا دەمانەوێ ئامادەبین لە ڕووی مەشق و ڕاهێنانەوە، هەر کاتێکیش وەکو پێویست ئامادەبووین سەرجەم یاریزانەکانمان دەچینە یانەیەک بۆ ئەوەی بتوانین خزمەت بە یاری بالە بکەین و ئاست و بوونی خۆشمان بسەلمێنن بۆ ئەوەی بتوانین باشترینی کوردستان و ئێڕاق بین.[1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 646 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!