ناونیشانی بابەت: هێلکەی کوڵاو و سوود و زیانەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- هێلکە بە سەرچاوەیەکی گرنگی ماددە پڕۆتینەکان دادەنرێت لەگەڵ بوونی کۆمەڵێک ڤیتامینی وەک:
(D، B12، A، B2) و فولێک ئەسید و کانزاکانی وەک کالسێوم و ئاسن و زینک و گۆکرد، هەروەها چەوریە ناچڕەکانی وەک (ئۆمێگا - 3).
2- پێشتر ئەو کەسانەی بەرزی کۆلیستڕۆڵی خراپ یان هندێک جۆر نەۆشی دڵیان هەبوو ڕێنمییایی دەکران کە هێلکە کەمتر بخۆن یا نەیخۆن بەهۆی بوونی (1.5 گرام لە کولیستڕۆڵ) لە ناو زەردێنەی هێلکەدا، بەڵام توێژینەوە تازەکان دەریان خستووە کە کاریگەرییەکی وای نیە، چونکە لە بری وازهێنان لەو خواردنانەی کولیستڕۆڵی تێداییە پێویستە گرنگی بدرێت بە گۆڕێنی جۆری چەوری ناو سیستەمی خۆراکی ڕۆژانە لە چەوری خراپ و جڕەکانەوە بۆ چەورییە بە سوودەکان لەگەڵ گرنگی دان بە کۆی پێکهاتووی خۆراکی ڕۆژانە و بڕی چەوری ناو خواردنەکان.
3- بڕێکی دیاریکراو یا ڕێگاپێدراو نییە کە بوترێت لە هەفتەیەک یا ڕۆژێک دا ئەوەندە هێلکە بخورێت لە مرۆڤی سەروو هەژدە ساڵ چونکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت بە گوێرەی کێش وباڵا و تەمەن و وەرزش کردن و شێوازی ژیان و تێکڕای پێکهاتووی خواردنی لە ڕۆژێک دا لەگەڵ باری گشتی تەندرووستی.
4- هێلکە بە کوڵاوی بخورێت سوودی زیاتر (تەنیا لە کیتۆ دایت و لۆکارب و هاوشێوەکانی نەبێت).
5- گرنگتریین سوودەکانی هێلکەی کوڵاو:
- یارمەتی دابەزاندنی کێش ئەدات و یەکێکە لە پێکهاتووە،سەرەکیەکانی زۆربەی ڕێجێمیەکان.
- پاراستنی تەندرووستی مێشک و کۆئەندامی دەمار و باشتر کارکردنی و یارمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر.
- پتەوکردن و بنیاتنانی ماسولکەکانی لەش، پێویستە زەردێنەکەشی بخورێت بەهۆی بوونی پڕۆتین و ڤیتامین و کانزاکانەوە چونکە وا بڵاوبۆتەوە کە زەردێنەی هێلکە تەنیا چەوری تێدایە.
- پاراستنی تەندرووستی پێست و مووەکانی قژ و ڕێگەگرتن لە چرچ و لۆچی دەم و چاو.
- باشتر کردنی مەزاج و کەمکردنەوەی دڵتەنگی و ڕێگەگرتن لە خەمۆکی.
- پاراستنی تەندرووستی چاو.
6- زیانەکانی هێلکە:
- ژەهراوی بوون بە خۆراک بەهۆی بەکتریای سالمۆنێلاوە بۆیە نابێت بە کاڵی بخورێت و بە جوانی بکوڵێنرێت.
- حەساسیەت: هەستیاری بە هێلکە یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی حەساسیەت بە خۆراک لە جیهان دا.
- هێلکە بۆ ئەو کەسانە باش نییە کە سستی گورچیلەیان هەیە بە تایبەت قۆناغە پێشکەوتووەکانی بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە پڕۆتین و کانزای گۆگرد. [1]