نانیشانی بابەت: کۆمپانیای ئەکسۆن مۆبیل کام لا هەڵدەبژێری؟
ئامادەکردن: #فەرهاد حەمزە محەمەد#
لەم ڕۆژانە دا مشتومری گەورە کەوتووەتە نێوان حکومەتى هەرێمی کوردستان و حکومەتى ناوەند لەسەر ئەو گرێبەستانەى ئەکسۆن مۆبیل لەگەڵ حکومەتى هەرێم دا بەستوویەتى و بەنایاسایی وەسفی دەکات، هەر چەندە بە گوێرەی وتارەکەى سەرۆکى هەرێم لە شاری #دهۆک# حکومەتى هەرێم پێشتر خودى مالیکى لەو گرێبەستە ئاگادار کردووەتەوە و ڕازیش بوونە بەڵام دواتر لێی پەشیمان بوونەتەوە، ئێستا بابزانیین ئەکسۆن مۆبیل بەرژەوەندییەکانی لە کۆین؟
$کۆمپانیای ئەکسۆن مۆبیل کێیە؟$
کۆمپانیای (ئەکسۆن مۆبیل)ی ئەمریکی کۆمپانیایەکی جیهانییە لە بواری وزەدا مێژووى دەگەرێتەوە بۆ زیاتر لە 130 ساڵ بەر لە ئێستا 2012. لە تەواوى کیشوەرەکانی جیهاندا بەرژەوەندی هەیە و لە 140 وڵاتدا کاردەکات. کۆمپانیاکە موڵکی حکومەت نییە 3ى نەوتى جیهان و 2ی وزەى جیهان بەرهەم دەهێنێت.
لە ساڵی (1984)ەوە لە بواری پاڵاوتنی نەوتى خاودا لە سعودیە کاردەکات و گەورەترین پاڵاوگەى لەسەر کەناری ڕۆژاوای سعودیە دامەزراندووە. لە وڵاتی میسریش کۆمپانیایەکى گەورەى درووست کردنی بۆیاغیان داناوە کە بەرهەمەکەى بە هەموو لایەکدا هەناردە دەکەن.
سەبارەت بە ئێڕاقیش وەزارەتى نەوت لە یەکێک لە خولەکانی مۆلەت پێدان دا گرێبەستى لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە دا بەست بۆ پەرەپێدانی کێڵگەى (ڕۆژاوای قورنە).
$کیڵگەى ڕۆژاوای قورنە$
یەکێکە لە کێڵگە نەوتییە گەورەکانی ئێڕاق و جیهان دەکەوێتە ڕۆژاوای شاری بەسرەوە، بەکۆتایی هاتنی کێڵگەى ڕومێلە لە باکوورەوە کێڵگەى ڕۆژاوای قورنە دەست پێ دەکات. لە ساڵی 1973 دۆزراوەتەوە. جیولۆجییەکان بەم دواییە گەیشتە ئەو باوەرەى یەدەگی نەوت تێیدا دەگاتە 43 ملیار بەرمیل، بەو پێیە دەبێتە دووەم کێڵگەى نەوت لە جیهاندا لەدوای کێڵگەى (غەوارى) سعودی. لە سەردەمی حکومەتى بەعسدا کێڵگەکە درابووە دەست کۆمپانیای (لۆک ئۆیل)ی ڕوسی بەڵام هێشتا هیچیان بەرهەم نەهینابوو ڕوخانى حکومەتی بەعسی بەسەردا هاتوو حکومەتى نوێی ئێڕاق دانی بەو گرێبەستە کۆنە دانەناو کۆمپانیا ڕوسییەکە کشانەوە.
کێڵگەکە لە بەر گەورەیى بە دوو قوناغ خرایە زیادکردنەوە، لە قوناغی یەکەمدا لە تشرینی دووەمى ساڵی 2009 هەردوو کۆمپانیای (ئەکسۆن مۆبیل و شێل) توانییان لە خولی دووەمی مۆڵەت پێداندا ئەم کێڵگەیە وەربگرن بەمەبەستى پەرەپێدانی و بەرزکردنەوەى بەرهەم تیایدا کە بەوە هەلی کار بۆ هەزاران کەس لە باشوورى ئێڕاق دەرەخسێنێ. بەپێی گرێبەستەکە ئەم دوو کۆمپانیایە کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەى بەرهەم لەو کێڵگەیە لە 270 هەزار بەرمیلەوە بۆ 2،250 ملیون بەرمیل لە ڕۆژیکدا لە ماوەى حەوت ساڵدا، لە بەرانبەر ئەمەدا 1،17 دۆلار وەردەگرن بۆ هەر بەرمیلە نەوتێکی بەرهەم هێنراو.
لە مانگی کانونی یەکەمی 2009شدا بەشی دووەمى کێڵگەکە ڕادەستی هەردوو کۆمپانیای (لۆک ئۆیل)ی ڕوسی و (ستات ئۆیل)ی نەرویجی کرا و کە ئامانج لێی بەرزکردنەوەى بەرهەمی کێڵگەى (ڕۆژ ئاوای قورنە)یە بۆ 1،8 ملیون بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ماوەى شەش ساڵدا، بەرانبەر هەر بەرمیلێک نەوتى بەرهەم هاتوو 1،15 دۆلار دەردەگرن.
$گرێبەستى ئەکسۆن مۆبیل لەگەڵ هەرێم$
حکومەتى هەرێم لە 18ی تشرینی یەکەمی 2011 گرێبەستی کارکردنی لە شەش ستراکچەرى جیۆلوجی (ترکیب جیولوجی) هەرێم ئیمزاکرد کە بریتین لە عەربەت، قوش، کانکی، پیرمام، بەردەرەش .
$کۆمپانیای ئەکسۆن مۆبیل کام لای پێباشە؟$
ئەم کۆمپانیایە وەک هەموو کۆمپانیاکانی تر لەبەر چاوی کاڵی کەس کارناکەن، بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە پێش هەموو شتێکەوەیە. با لێرەدا شیکردنەوەیەک بۆ قازانجەکانی لە هەردوو لابکەین:-
کێڵگەکەى باشووری ئێڕاق دەمێکە دۆزراوەتەوە دڵنیان لە بوونى نەوتێکی زۆرتێیدا، ئەوەى بەرهەمی دەهێنن بەبێکێشە هەناردە دەکرێت. هەرچی گرێبەستەکەیەتى لەگەڵ حکومەتى هەرێم هێشتا ئەو شوێنانەى ناومان بردن هەر بەستراکچەرى جیولۆجی وەسف دەکرین واتە هیچ بیرێکی تێدا هەڵنەکەنراوە تا بزانن نەوتى تێدایە یان نا، ستراکچەرەکانیش لە ڕووى ڕووبەرەوە گەورە نین.
ئەگەر هۆکارە سیاسییەکان وەلاوەبنرێن تەنیا هۆکاری قازانج بخرێتە بەر چاو ئەوا بەبێ دوو دڵی کۆمپانیای ئەکسۆن مۆبێل کێڵگەى قورنە هەڵدەبژێری و ئەوەى هەرێم هەڵدەپەسێرێت، ئەگەر حکومەتى ئێڕاق ڕازی نەبێت ئامادە نییە کێلگەى ڕۆژاوای قورنە بکاتە قوربان ئەو ستراکچەرە جیۆلۆجی یانەى هەرێم .
دوا هەواڵەکانیش زیاتر بۆچوونەکانمان پشت ڕاست دەکاتەوە ئەویش ئەولێدوانەى ئەم دواییەی مالیکی بوو کە وتبووی کۆمپانیای ئەکسۆن مۆبیل بەگرێبەستەکەى لەگەڵ حکومەتى هەرێمی کوردستاندا دەچێتەوە .
ئەبێ ئەوەشمان لەبیر نەچێت حکومەتی ئێڕاق لە کۆنداو لە ئێستادا پێشکەوتنی پیشەسازی نەوت لە کوردستاندا بە هەرەشەی سەرخۆیان دەزانن و بەردەوام هەوڵ دەدەن کوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە هەر بە پاشکۆی مەرکەز بمێنێتەوە هەموو کاتێک بەوە بژین کە لە بەغداوە بۆیان دێت. [1]