گوندێکە کەوتووەتە گوندەواری برادۆست، ناوچەی سۆما و برادۆست، شارستانی #ورمێ#، پارێزگای ورمێ، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[1]
مێژووی درووست بوونی ئەم گوندە (160)ساڵ زیاترە، لەئێستادا ئەم گوندە لە (45) خێزانی سەرەکی پێکھاتووە و لە سەرەتای وەرزی بەھار بۆ کۆتای وەرزی ھاوین ژمارەی خێزانەکان زیاددەکات و لە سەرەتای وەرزی پایز بۆ کۆتایی وەرزی زستان ژمارەی خێزانەکان کەم دەکات بەھۆی ئەوەی خێزانەکان لەم دوو وەرزەدا کۆچ دەکەن بۆ شارەکان.
چەمان ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم گوندانە:
لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی دێمان.
لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی دەربەند.
لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی شکەوتک.
لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی گۆلەگەنی.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 306 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!