ناونیشانی بابەت: پەرەپێدانی کێڵگەی مەجنون لە گرێبەستێکی هاوبەشدا
ئامادەکردن: #فەرهاد حەمزە محەمەد#
لە هەر سێ خولەکەی مۆڵەت بەخشین بەکۆمپانیا بیانیەکان کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی ئێڕاقەوە ئەنجام درا ژمارەیەک کۆمپانیای جیاجیا چەند کێڵگەیەکی نەوتی ئێڕاقیان بەرکەوت بەمەبەستی پەرەپێدانیان. کێڵگەی مەجنون تاقە کێڵگەیە وێرای ئەوەی دراوە بە کۆمپانیا بیانییەکان بەڵام حکومەتی ئێڕاقیش بە ڕێژەی 25 پشکی تێدا هەیە.
کێڵگەی مەجنون یەکێکە لە کێڵگە نەوتیە دەوڵەمەندەکانی جیهان کەخاوەنی یەدەگێکی مەزنە و بە زیاتر لە 12،6ملیار بەرمیل مەزەندە دەکرێت. کێڵگەی مەجنون دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلەوە لەنێوان هەردوو پارێزگای بەسرە و میسان بەرانبەر شارۆچکەی قورنە. ئەم کێڵگەیە لەحەفتاکانی سەدەی بیستەم دۆزراوەتەوە و کاری تێدا کراوە، بەڵام لە ساڵی 1980 لە گەرمەی شەڕی ئێڕاق و ئێراندا بەهۆی نزیکیەوە لە مەیدانی شەڕ حکومەتی ئێڕاق لە ترسی ئاگر کەوتنەوە هەموو بیرە نەوتییەکانی ئەو کێڵگەیەی پر کردەوە هەرچی کرابوو بە فیرۆچوو.
لە دوای پڕۆسەی ئازادی ئێڕاق کۆمپانیای نەوتی باشوور بە توانا و شارەزایی کادری ئێڕاقی دەستی کرد بە نۆژەنکردنەوەی کێڵگەکە و توانی بەرهەمی نەوتی تێدا بگەیەنێتە 60هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا، بەڵام ئەم بڕە بۆ ئەو کێڵگە زەبەلاحە زۆر کەمە هەر بۆیە حکومەتی ئێڕاق لە خولی دووەمی مۆڵەت بەخشیندا گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان ئیمزا کرد بۆ پەرەپێداتی کێڵگەکە و بەم شێوەیە: کۆمپانیای شێل کە بارەگاکەی لە هۆڵەندایە بە ڕێژەی سەدا 45، کۆمپانیای پترۆناسی مالیزی بەرێژەی سەدا 30، ئەوەی دەمێنێتەوە کە دەکاتە سەدا 25 کۆمپانیای نەوتی میسان ئەنجامی دەدات. بەپێی گرێبەستەکە پێویستە بەرهەمی نەوتی ئەو کێڵگەیە لە کۆتایی ساڵی 2012دا لە 60 هەزار بەرمیلەوە بگەیەننە 175 هەزار بەرمیل، بڕی تێچوونی پڕۆژەکەش 270ملیۆن دۆلارە.
کۆمپانیاى(شێل) لای خۆیەوە گرێبەستێکی لابەلای لەگەڵ کۆمپانیای (بترۆفاک)ی بەریتانی ئیمزا کرد بۆ ئەنجامدانی هەندێک کاری هونەری لەوانە ڕاکێشانی بۆڕییەک بە درێژی 75 کیلۆمەتر لە شوێنی کێڵگەکەوە تا ناوچەی زوبێر.
بە پێی بۆچوونی بەڕێوەبەری پڕۆژەکە گەورەترین تەگەرەی بەردەم کارەکەیان ئەو مینە زۆرانەیە کە لە سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی ئێڕاق و ئێراندا لە ناوچەکەدا چێنراون، کە کۆمپانیای
(شێل)ی ناچار کردووە لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکى تردا گرێبەست ئیمزا بکات بۆ پاک کردنەوەی ناوچەکە لە مین و پاشماوەی تەقەمەنی.
(بیتەر فۆسەر) سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای شێل دەڵێت ئێڕاق خاوەنی یەدەگێکی گەورەی نەوت و غازە، ئێمە دەمانەوێت لە ڕێگەی شارەزایی و تەکنەلۆجیای تایبەت بە (شێل) پشتگیری هەوڵە بەردەوامەکان بدەین بۆ بنیات نانی ژێر خانی وزە لە ئێڕاقدا. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 458 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!