ناونیشانی بابەت: تەقاندنەوەى بۆرییە نەوتییەکان و کاریگەرییان لەسەر کشتوکاڵ
ئامادرکردن: #فەرهاد حەمزە محەمەد#
بۆرییە سەرەکییەکانى هەناردەکردنى نەوت ئەو بۆرییانەى نەوتى خاوى لێوە ڕەوانەى وڵاتان دەکرێت دەخرێنە ژێر زەوییەوە بەقوڵى 1.5مەتر تا لەهەموو دەسکاریکردنێکى مرۆیى و کاریگەرى ئاووهەوا بپارێزرێن.
ئاشکرایە لە دواى پڕۆسەى ئازادیییەوە کردەوە تیرۆرستیییەکان پەڕەى سەندووە و هەموو دامەزراوە حکومییەکان بە دامەزراوە نەوتییەکانیشەوە کەوتنە بەر شاڵاوى دڕندانەیان. هەموو لوولە نەوتییەکانى سەرانسەرى ئێڕاق دووچارى ئەم پەلاماردانە ببونەوە بەڵام هێڵى نەوتى ئێڕاق تورکى پشکی شێری بەرکەوتبوو چونکە ئەم هێڵە بەناوچە گەرم و پر تیرۆریستیەکانی سێکوچکەی سوننی ئێڕاقدا تێپەر دەبێت. ئەم هێڵە لە دوو بۆرى 40 و 46 ئینج پێک هاتوە و لە شارەدێى یایچی نزیک #کەرکووک#ەوە دەردەچێت و بەشارەدێى ڕیازدا تێپەر دەبێت پاشان لە نزیک فەتحە لە ڕووبارى دیجلە دەپەرێتەوە دواتر بە ڕۆژاواى ئەو ڕووبارە دەگاتە ناوچەکانى شۆرە و شەرگات و حەزەر تا دەگاتە زاخۆ لەوێوە بۆ ناو تورکیا. ئەو بەشەى دەکەوێتە ناو خاکى ئێڕاقەوە زیاتر لە 300کم دەبێت ئەو بەشەشى بەخاکى تورکیادا تێپەر دەبێت نزیکەى 600کم. ئەو بەشەى کە دەکەوێتە ناو خاکى ئێڕاقەوە بەناوچەى گەرمی سوننە نشینەکاندا گوزەر دەکات. لە دواى پڕۆسەى ئازادیەوە ئەم هێڵە دەیان جار بەر تەقاندنەوە کەوتووە و برێکى زۆر نەوتى خاوى لێوە ڕژاوە کە کاریگەریەکى خراپى لەسەر ژینگە و کشتوکاڵ درووست کردووە. لە ساڵى 2005 دا تیرۆرستان چەند بیرێکى نەوتى کێڵگەى خەبازیان تەقاندەوە کە دواى مانگێک ئاگرەکەى کوژێنرایەوە و بووە هۆى سووتاندنى بەروبوومى کشتوکاڵى ئەو سنوورە. هێڵى لوولەى ئێڕاق تورکیش دەیان جار دووچارى تەقاننەوە بووە و ئەو نەوتەى لە بۆرییەکەدایە ڕژاوەتە سەر زەوییە کشتوکاڵییە بە پیتەکانى ئەو سنوورە و بۆتە هۆى پیسبوونى کە جارێکى تر بە ئاسانى کشتوکاڵ لەو شوێنە نەکرێت. لەلایەکى ترەوە لەبەر ئەوەى بۆرییە نەوتەکە نزیک ڕووبارى دیجلەیە نەوتە ڕژاوەکە جۆگەلە دەبەستێت و دەرژێتە ڕووبارەکەوە کە سەرەنجام جگە لە پیسبوونى ئاوەکە کاریگەرى خراپیشى بۆ سەر سامانى ماسى دەبێت.
دوا تەقاننەوەش ئەوە بوو کاتژمێر 9ى شەوى 8 لەسەر 09-03-2011 لە شارەدێی حەزەرى نزیک پارێزگاى موسڵ ڕوویدا کە زیانێکی زۆری لە ناوچە کشتوکاڵیەکانی ئەو دەڤەرەدا ئەگەر تیمەکانى کۆمپانیاى نەوتى باکوور فریانەکەوتانایە بەشێکى زۆرى نەوتە خاوەکە دەرژایە ڕووبارى دیجلەوە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 490 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!