ئەو شوێنەی ڕووداوەکەی تێدا ڕوویداوە نمایشی ماتۆڕسواری تێدا دەکرێت، کچەکەش چووە بۆ ئەو شوێنە بۆ سەیری پێشبڕکێی ماتۆڕسوارەکان، ئەو کچانەش کە دەچنە شوێنەکە بەهۆی ڤیدیۆی تیکتۆکەوە دەچن.
بەپێی وتەی وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى، ئەو کچە گرفتى دەروونى هەیە و لە بنکەى پۆلیسى عەربەت سکاڵاى تۆمارکردووە.
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، پارچە ڤیدیۆییەک کە لە گەڕەکی #هوانە#ی شاری #سلێمانی# تۆمارکراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە. لە تۆمارە ڤیدیۆیەکەدا، کچێک دەچێتە شوێنێک کە تایبەتە بە نمایشی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل کە بەشێک لە گەنجان ڕۆژانە سەردانی دەکەن. بەڵام لەلایەن ژمارەیەک لە گەنجانی ئامادەبووی شوێنەکەوە هێرش کراوەتە سەری.
لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدا، کچێک لەو شوێنە ڕاو دەنرێت و بە قسەی نەشیاو دوور دەخرێتەوە، پاشان کوڕێک هەوڵیداوە بە ماتۆڕ سکیلێک کچەکە لەو شوێنە دوور بخاتەوە، بەڵام هێرشی کراوەتەسەر و بریندارکراوە. [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 471 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!