بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
دەست خۆشی لە قائیمقامیەت و یەکە کارگێڕییەکانى سنوورى پارێزگاکەمان و هێزەکانى (پۆلیس، ئاساییش، زێرەڤانى، پۆلیسی فریاکەوتن، چالاکییە مەدەنییەکان، هاتوچۆ، بەرگریی شارستانی و تیمە تەندرووستییەکان) دەکەین بۆ بە جێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە پاراستنى تەواوى شوێنە گشتییەکان و ئەو جێگایانەی کە هاووڵاتییانى شارەکەمان و ژمارەیەکی زۆری میوانان و گەشتیاران بۆ بە سەربردنی دواساتەکانی شەوى سەرى ساڵ ڕوویان لێکردبوو.
هەروەها دەست خۆشی لە ئاساییشی بازگەکان و تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشت و گوزارى #هەولێر# دەکەین کە لە ئامادەباشى تەواو دابوون بۆ خزمەت کردنى گەشتیاران و میوانان و هاووڵاتییان، هەروەها تیمەکانی شارەوانى و فەرمانگەی ژینگەپارێزی، کە لە ڕۆژى دواى سەرى ساڵ سەرەڕایی پشووى فەرمانگەکانیان تەواوی ئەو شوێن و جێگە گشتییانەی شاریان پاککردەوە کە بەهۆی پاشماوە و زبڵ و خاشاکی شەوی سەرى ساڵ پیس بوون، دەستان خۆشبێت.
لە کۆتاییدا سوپاس بۆ میوانان و گەشتیارانى ناوەڕاست و خوارووى ئێڕاق و وڵاتانى تر و هاونیشتمانیان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان، کە هاوکار و هەماهەنگ بوون و سەرى ساڵى نوێ بەبێ بوونى هیچ کێشەیەکى ئەوتۆ کە شایەنى باسکردن بێت، بەوپەڕى ئارامى و لە کەشێکى پڕ لە خۆشى بۆ هەموو لایەک ئەو یادە بەڕێکرا. [1]
#ئومێد خۆشناو#
پارێزگارى هەولێر
#02-01-2023#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 726 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!