بە توندی ئیدانەی ئەو کارە ناشرینە دوور لە مرۆڤایەتی دەکەین کە لە #هوانە#ی شاری #سلێمانی# ڕوویدا کە چەند کەسێک دوور لە هەموو بەها ئەخلاقییەکان پەلاماری کچێک دەدەن و سوکایەتی پێدەکەن.
ئەم پەلامارە یەکێکی ترە لەو توند و تیژیانەی بەرامبەر بە ژنان دەکرێت لەم کۆمەڵەدا بەداخەوە ئەمە یەکەم جار نییە و دواجاریش نابێت و دەبێت داواکاری گشتی و حکومەت بەزوترین کات تاوانباران بدات بە دادگا و سزای یاساییان بەسەردا بسەپێنێ و لێپێچینەوە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەدا بکات، کە هاندەری ئەم جۆرە ڕەفتارانە و ئەم سوکایەتیە بە ژنان ڕابگرن. [1]
#یەکێتی ژنانی کوردستان#
#31-12-2022#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 595 keer bekeken