لەشفرۆشەکان کێیان تەنورەی کورتیان لەبەر بوو
کە #بافڵ تاڵەبانی# بەو شەوە وەدەرینان، بینیتانن کە ھەموویان ماکسی و جبە و لەچکیان لە مل و سەر بوو، بۆیە بەسە پێوانەکردنی کەسێتی ژن بە جل و بەرگ با بافڵ تاڵەبانی نەچێت یانەی شەوانە داخات و لەسەر شەقامەکانیش دەستدرێژی بە ڕۆژی نیوەڕۆ بکرێتە سەر کچان و ژنان و #سلێمانی# ببێتە کابوڵی دووەم بۆیان با بێت نەیەڵێت جاری تر ئەوەی لە #ھوانە# ڕوویدا دووبارە بێتەوە با سلێمانی بگەڕێتەوە دۆخی جاران کە ئێمە بۆ قوتابخانەش جلوبەرگمان تەنورەی کورت بوو.
کە لە ناو بازاڕەوە بۆ سەرکارێز دەچووین بۆ قوتابخانە و ھەرزەکاریش بووین کەس ھەر تەعەلیقیشی لێنەدەداین نەک وەک ئەمڕۆ کە لە سایەی بەرنامەی جیھادی و ئیسلامی سیاسی لە زانکۆکانیش ناتوانیت جلێکی شارستانی بپۆشیت لەھەموو جێیەک مزگەوت لە جێی خێر و خێرات و سوجدەی جاران خراوەتە کار بۆ ڕشتنی ژەھری جەھل و تووندوتیژی دژ بە ژنان و وانە خوێندن کە چۆن بتوانن کار بۆ حوکمێکی وەک تالیبان بکەن.
بۆیە با بافڵ تاڵەبانی بێت دەرگای مزگەوتەکان بە ڕووی ئەمانەدا دابخات و بیانکاتەوە شوێنی سوجدە و خواپەرستی و خێر و خێرات و وەزیری گواستنەوەش با لەلای پەیجە سێکسیەکانەوە پەیجی جیھادی و سەلەفیەکانیش دابخات کە ھۆکاری سەرەکی توندووتیژی و برەودانن بە و جۆرە پەروەردەیەی کە ئەو گەنجانە ئەمڕۆ بەرامبەر کچان بە ناوی جل و بەرگەوە دەیکەن بەڕاستی دەسەڵاتی کوردی بەرپرسە لەم دۆخە نەخوازراوە . کە ڕێک سلێمانی بۆتە کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕای من ئەوانەی ئەمڕۆ چ جیاوازیان لەگەڵ ئەوانەدا نەبوو کە #ژینا ئەمین#یان کوشت پێم وایە کۆماری داعش ئێستا ئاڵاکەی لە شاری ڕۆشنبیری دەشەکێتەوە و ئەوەی دەشڵێت جیھادی و سەلەفیەکان و ئیسلامی سیاسی لە پشت پەروەردە و کردەوەی ئەم ھەرزەکارانەوە نییە بەوەی کابۆ و جلی شارنشینیان لەبەرە ئەوە خەڵک چەواشە دەکات.
یەک ھەرزەکار نییە کە لە خێزانێکی ڕۆشنبیر بێ و ماتۆڕسکیل بەکار بێنێت ھەموو ئەوانە نە لە خوێندنگەن نە خەڵکی شاریشن و نە ئەھلی کافێ و نێرگەلەشن ئەوانە ڕێک خوێندکاری #عەلی باپیر# و #مەلا ھەڵۆ# و #عەبدول لەتیف# و #مەلا مەزھەر# و مەلا ناوگەڵ پەرستەکانی ئەمڕۆی ئیسلامی سیاسین کە شە و ڕۆژ بە ژندا دەڕشێنەوە و ژنیان کردۆتە پارچە گۆشێکی حەرامی بێ ئەقڵ و بێ گیان و بە پارەی ئاخوندە عەمامە بەسەرەکانیان کار بۆ حوکمی تالیبان و کۆماری ئیسلامی دەکەن. [1]
#ھاوژین حەمەرەشید#
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 651 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!