کڕینى زەوییە نایابەکانى #هەولێر# لەلایەن عەرەبەوە مەترسى درووستکردووە.
#عەلى حەمە ساڵح#، ئەندامى پەڕڵەمانى کوردستان لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک پارچە نووسینێکى لەسەر مەترسى نەمانى ئاوى ژێر زەوى لە هەولێر بڵاوکردووەتەوە کە ئەمەى خوارەوە دەقەکەیەتى:
ئەم کارەساتە دەزانیت ڕوو لە هەولێر دەکات.
گەورەترین مەترسیەک لەسەر هەرێمی کوردستان و ئێراق هەبێت ئاوە.
بە هاوکاری چەند پسپۆڕێک لێکۆڵینەوەیەکمان کردووە لەسەر مەترسی نەمانی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر.
پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، دەیان هەزار شوقە و ڤێلا، پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن، بە ویستی خۆیان بیر لێدەدەن، زیاتر لە هەزار بیریان لێداوە و قوڵای بیر گەشتووەتە 750 مەتر! پارەی ئاویش کە لە ماڵان وەردەگیرێت بۆ خاوەن پڕۆژەیە!
جگە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، چەندین گەڕەکی دیکەی هەولێریش پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن و بیرەکان مەترسی وشکبوونیان هەیە!
بەشێکی زۆری هەولێر پشت بە ئاوی بیر دەبەستێت، ئەم بیرانە وشک ببێت چی! گەورەترین مەترسی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونە کە بە ئاوی شیرینی بیر 24 کاتژمێر ئاو دەبەخشن!
لە کوێ بووە 73 بیر لە پڕۆژەیەکدا! لە کوێ بووە نافورە و دەریاچەی دەستکرد بە ئاوی بیر! بڕیاربوو پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بۆ چارەسەری گرفتی نیشتەجێبوون بێت! ئێستا ئامانج گۆڕدرا! شەراکەتی دەمەرزاوە حیزبیەکان و بردنی زەوی و نایاب و کڕیاری هاونیشتمانی عەرەب و مەترسی لەسەر ئاوی ژێر زەوی درووستکردووە. یەکێتی زانایان بە هاووڵاتی ئاسایی نەڵێ! بە بەرپرسان بڵێ: بۆ کارەساتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون! [1]
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 594 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!